riklam

شارۆچكه‌یه‌كی ئه‌مریكا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ سڕاوه‌ته‌وه‌

جیهان 02:51 PM - 2018-11-15
.

.

ژماره‌ی قوربانیانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا بۆ 59 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌و شارۆچكه‌یه‌كیش به‌ ته‌واوه‌تی سووتاوه‌و له‌سه‌ر نه‌خشه‌ سڕدراوه‌ته‌وه‌.

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ ئاگرێك له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و به‌پێی ئاماری لێپرسراوانی ویلایه‌ته‌كه‌ش، تا ئێستا 59 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 130 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن و چاره‌نووسیان نادیاره‌ و پشكنینی ترشه‌ ناوكیش بۆ ناسینه‌وه‌ی قوربانیه‌كان به‌كارده‌هێندرێت.

شارۆچكه‌ی پارادایس كه‌ ژماره‌ی دانیشتووانی نزیكه‌ی 27 هه‌زار كه‌س ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه‌ كه‌ به‌ (كامپ فایه‌ر) ناسراوه‌ به‌ ته‌واوی سووتاوه‌ و له‌سه‌ر نه‌خشه‌ سڕدراوه‌ته‌وه‌، شاره‌وانی شارۆچكه‌كه‌ش رایگه‌یاندووه‌: ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و شارۆچكه‌كه‌ بنیاتده‌نێنه‌وه‌ و پارادایسیش ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ به‌هه‌شت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket