riklam

ئه‌وروپا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی چه‌ك بۆ سعودیه‌ راده‌گه‌یه‌نێت

جیهان 02:48 PM - 2018-11-15
.

.

په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوای دانانی رێوشوێنی زیاتر له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی چه‌كی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ سعودیه‌ ده‌كات، داواكاریشه‌ سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا بسه‌پێندرێت كه‌ نرخ بۆ یاساكانی یه‌كێتییه‌كه‌ دانانێن.

ژماره‌یه‌ك یاسادانه‌رانی ئه‌وروپا رایانگه‌یاند: چه‌كی ئه‌وروپا له‌ هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به‌ سه‌رۆكایه‌تی سعودیه‌ له‌ یه‌مه‌ن قوربانی و وێرانكاریی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و پێویسته‌ وڵاته‌ ئه‌ندامه‌كان له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا سنوورێك بۆ فرۆشتنی چه‌ك به‌ سعودیه‌ دابنێن.

وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌دوای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دووه‌م دابینكه‌ری چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازین و زیاتر له‌ چاره‌كی هه‌نارده‌ی بازرگانی سه‌ربازی جیهانیش پێكده‌هێنن.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كوشتنی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی سعودی له‌ناو كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئه‌سته‌نبوڵ له‌لایه‌ن زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانه‌وه‌ رووبه‌رووی ره‌خنه‌و سه‌ركۆنه‌كردن بووه‌ته‌وه‌و ده‌یان وڵات تا ئێستا داوایان له‌ سعودیه‌ كردووه‌ ورده‌كاریی كوشتنی رۆژنامه‌نووسه‌ سعودیه‌كه‌ ئاشكرابكات.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket