riklam

سعودیه‌ دان به‌ له‌توپه‌تكردنی ته‌رمی خاشقچیدا ده‌نێت

جیهان 02:14 PM - 2018-11-15
.

.

له‌نوێترین پێشهاتی تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌ی كوشتنی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی له‌ كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌ ئیستانبوڵ، ئه‌مڕۆ داواكاری گشتی سعودیه‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌وباره‌یه‌وه‌ راگه‌یاند.

له‌وباره‌یه‌وه‌ شلعان شلعان جێگری داواكاری گشتی سعودیه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، كه‌ تاوانباران ته‌رمی خاشقچیان له‌توپه‌ت كردووه‌، دوای كوشتنی.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ داواكاری گشتی سعودیه‌ فه‌رمانیدا به‌ له‌سێداره‌دانی ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمانیان بۆ كوشتنی خاشقچی ده‌ركردووه‌ و تێشیدا به‌شدار بوون و له‌و دۆسیه‌یه‌شدا 11 كه‌سی تۆمه‌تبار كردووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket