riklam

سه‌رۆك كۆماری عیراق گه‌یشته‌ ئوردن

عیراق 01:41 PM - 2018-11-15
.

.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته‌ عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن.

دوا به‌دوای گه‌یشتنی به‌رهه‌م ساڵح، له‌لایه‌ن شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م پاشای ئوردن له‌ڕێو ره‌سمێكی شایسته‌داپێشوازی لێكرا.

بڕیاریشه‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌میانی گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئوردن، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌ تاوتوێ بكات.

پێشتریش نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاندبوو، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ د.به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمی شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م به‌ره‌و شانشینی ئوردنی هاشمی به‌رێده‌كه‌وێت و له‌ سه‌ردانه‌كه‌شیدا گفتوگۆ ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی رێوشوێنه‌كانی پته‌وكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket