riklam

پۆلیسی سلێمانی وه‌ڵامی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌داته‌وه‌

کوردستان 12:45 PM - 2018-11-15
.

.

پۆلیسی سلێمانی وەڵامی پۆلیسی هەولێر دەداتەوەو رایدەگەیەنێت: هەر تۆمەتبارێكیان هەیە نوسراومان ئاڕاستە بكەن تا بۆیان دەستگیربكەین.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەراگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشۆتە PUKmedia، رایگەیاند: دوای تۆمەتباركردنی هێزە ئەمنیەكانی پۆلیسی سلێمانی بەداڵدەدانی تاوانباران لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێرەوە، وەك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنین ئەگەر پۆلیسی هەولێر نوسراومان ئاڕاستە بكەن، هەر تۆمەتبارێكیان هەیە دەستگیری دەكەین‌ و ڕادەستیان دەكەین.

دەشڵێت: هەروەها چەندین كەس هەن كە تاوان لەشوێنێك ئەنجامدەدەن‌و ڕوو لەشوێنێكی دیكە دەكەن، بەڵام ئەگەر پۆلیسی هەولێرو لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر هەركەسێك داوادەكەن كە تۆمەتبارەو لەسلێمانیە، ئەوا با نوسراومان ئاڕاستە بكەن دەستگیریان دەكەین‌و ڕادەستیان دەكەینەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو: لەچەند ڕۆژی ڕابردودا چەند هاووڵاتیەكی بەڕەگەز عەرەب كە چەندین تاوانیان ئەنجامداوە لەشوێنی دیكە دەستگیرمان كردون و ڕادەستی شوێنەكانی خۆیانمان كردۆتەوە، جگەلەوەش دوو هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەب ئۆتۆمبێلی جۆری لاندكرۆزیان پێبووە كە تابلۆی ژمارە سلێمانی بوەو لەدیالە هێرشیانكردۆتە سەر هاوڵاتیانی شارەكە، ئێمە دوای ئەوەی زانیاریمان دەستكەوت، تاوانبارەكانمان دەستگیركردو ڕادەستمان كردونەتەوە.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت: ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەمەهانگییەكی باشمان هەیە لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیس لە هەرێمی كوردستان و خواروی عیراقیش، بۆیە هەر تۆمەتبارێك فەرمانی دەستگیركردنی هەبێت و بگاتە دەست پۆلیسی سلێمانی ئەوا دەستبەجێ‌ لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بەدواچوونی تەواو دەكرێت و فەرمانی گرتنەكە جێبەجێدەكرێت و كەسی داواكراو ڕادەستی شوێنی داواكردنەكەی دەكرێتەوە.

بڕیاریشە هەر ئەمرۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەڵامی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بداتەوە.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket