riklam

عیراق حه‌وته‌م وڵاتی جیهانه‌ له‌قوربانیانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ

عیراق 12:01 PM - 2018-11-15
.

.

عیراق به‌ حه‌وته‌م وڵاتی جیهان داده‌نرێت له‌رووی قوربانیه‌كانی رووداوه‌كانی هاتوچۆوه‌ و له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا له‌ عیراق زیاتر له‌ 66 هه‌زار رووداوی هاتووچۆ روویانداوه‌‌و به‌هۆشیانه‌وه‌ نزیكه‌ی 23 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌و 79 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون، زیانه‌ داراییه‌كانیش به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه‌ گه‌یشتۆته‌ دوو ملیار دۆلار‌.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌ی عیراق سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی هاتووچۆ‌و ژماره‌ی قوربانیان ‌و زیانه‌كانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ 10 ساڵی رابردوودا تێیدا هاتووه‌، كه‌ به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌ت سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ 10 ساڵی ڕابردوودا، 66 هه‌زار ڕووداوی هاتووچۆ ڕویانداوه‌‌و به‌هۆیانه‌وه‌ 22952 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌و 79 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، كۆی زیانه‌كانی سه‌رجه‌م ئه‌و رووداوانه‌ش گه‌یشتۆته‌ دوو ملیار دۆلار‌و ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ عیراق ببێته‌ حه‌وته‌م وڵاتی جیهان له‌ڕووی زۆری قوربانیانی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه‌.

راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ی عیراق هۆكاری ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ چه‌ند هۆكارێك، له‌وانه‌ تیژڕه‌وه‌ی ‌و پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێران به‌یاسا ‌و رێنماییه‌كانی هاتووچۆ‌و خواردنه‌وه‌ی ماده‌ كهولیه‌كان، به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتی شۆفێریدا، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ ده‌بنه‌ قوربانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌نێوان ته‌مه‌نه‌كانی15-29 ساڵیدان، هاوكات به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه‌ ساڵانه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا زیاتر له‌ پێنج ملیۆن كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌، رووداوه‌كانی هاتووچۆ  له‌عیراقدا له‌ساڵانی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادیانكردوه‌، به‌ جۆرێك كه‌ زیانی دارایی وڵات به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه‌ له‌ 10 ساڵی رابردوودا گه‌یشتۆته‌ دوو ملیار دۆلار. 

PUKmedia راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی

و/ مه‌ریوان ئیسماعیل

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket