riklam

زیانه‌ گیانییه‌كانی ئاگره‌كه‌ی كالیفۆرنیا به‌رزده‌بێته‌وه‌

جیهان 11:22 AM - 2018-11-15
.

.

ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا كه‌وتوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ تادێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان زیاد ده‌بێت.

به‌پێی ئاماره‌كان تا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 59 كه‌س، هه‌روه‌ها تائێستا دوو كه‌س بێسه‌روشوێنن.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌هه‌ڵمه‌تی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ و دۆزێنه‌وه‌ی بێ سه‌روشێوینه‌كاندا 461 كه‌س له‌گه‌ڵ 22 سه‌نگ به‌شدارن و هه‌وڵه‌كانیش بۆ كۆنتۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، چه‌ندینجار ئاگر له‌و ویلایه‌ته‌ كه‌وتوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م رووداوی ئاگركه‌تنه‌وه‌یه‌ به‌ گه‌وره‌ترین رووداوی له‌و شێوه‌یه‌ داده‌نرێت له‌ كالیفۆڕنیا.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket