riklam

كه‌شناسی سێ پارێزگا له‌لافاو ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

عیراق 11:20 AM - 2018-11-15
.

.

ده‌سته‌ی كه‌شناسی سه‌ربه‌ حكومه‌تی عیراق  هۆشداری ده‌داته‌ سێ پارێزگا كه‌ به‌هۆی بارانبارینه‌وه‌ روبه‌ڕووی لافاو ده‌بنه‌وه‌.

 

ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق، ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا:" دانیشتوانی هه‌ر سێ پارێزگای میسان، زی قار، به‌سره‌ی ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ری بارانبارینی زۆر له‌ئارادایه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی لافاو زیان به‌ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت".

 

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو:" پێویسته‌ ئاماده‌باشی ته‌واو له‌وباره‌یه‌وه‌ بكرێت و لایه‌نه‌ به‌رپرسیاره‌كان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو تیمه‌كانیان چاودێری دۆخه‌كه‌ بكه‌ن".

 

له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:" هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن و دوور بخه‌نه‌وه‌ له‌و شوێنانه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ری كۆبونه‌وه‌ی ئاوی زۆریان لێده‌كرێت و شوێنه‌كانیان چاڵه‌".

 

كه‌شناسی عیراق پێشبینی بارانبارینی به‌خوڕ ده‌كات له‌و سێ پارێزگایه‌و ناوچه‌كانی تری عیراق له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket