riklam

یۆنامی پابه‌ندبوونی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كانی عیراق و كوێت دووپاتكرده‌وه‌

جیهان 10:27 AM - 2018-11-15
.

.

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆیه‌ك كه‌ ده‌درێته‌ پاڵ وته‌بێژی سكرتێری گشتیی سه‌باره‌ت به‌ گێڕانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی كوێت له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...
سكرتێری گشتی ده‌ستخۆشی له‌هه‌نگاوه‌كه‌ی 13ی ئه‌م مانگه‌ی عیراق ده‌كات به‌گێڕانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی كوێت كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگی‌ ئاسایی بوونه‌وه‌ی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌یه‌‌. 
هه‌روه‌ها سكرتێری گشتی ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عیراق و كوێتیش ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانیان و داوای به‌شداربوونی بنیاتنه‌ر و به‌رده‌وامیشیان لێده‌كات بۆ داخستنی پرسی بێسه‌روشوێنانی كوێت و وڵاتانی ترو كه‌لوپه‌لی ونبوو به‌گرتنه‌خۆی ئه‌رشیفی نیشتمانیشه‌وه‌ له‌به‌ر رۆشنایی بڕیاری ژماره‌ 2017 (2017)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشدا.
سكرتێری گشتی ئه‌وه‌ش دوپاتده‌كاته‌وه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پابه‌نده‌ به‌چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان عیراق و كوێت. 

PUKmedia راگه‌یاندنی یۆنامی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket