riklam

چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك قه‌زای خورماتوو ده‌هه‌ژێنێت

عیراق 10:12 AM - 2018-11-15
.

.

شه‌وی رابردوو زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك قه‌زای خورماتووی هه‌ژاند و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ پێنج هاووڵاتی بریندار بوون.

په‌یامنێرمان له‌ خورماتوو رایگه‌یاند: له‌ سه‌عات 10 بۆ 11:30 ده‌قیقه‌ی شه‌وی رابردوو 14-11-2018، له‌ قه‌زای خورماتوو سێ ته‌قینه‌وه‌ رویداوه‌.

وتیشی: ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م سه‌عات 10 له‌ پێش ماڵی هاووڵاتییه‌كی توركمان له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری رویداوه‌ و ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش سه‌عات 11:15 ده‌قیقه‌ بووه‌  له‌ گه‌ڕه‌كی تین.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌ی سێیه‌م دوكانێكی مه‌ی فرۆشی بووه‌ كه‌ به‌ئاربیچی ته‌قه‌ی لێكراوه‌ و ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش له‌ خورماتوو به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه‌ بووه‌ و به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی ئارامی ناوچه‌كه‌و نانه‌وه‌ی پشێوی بووه‌ له‌ قه‌زای خورماتوو.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket