riklam

ملانیا جێگره‌ی بۆڵتۆن ده‌رده‌كات

جیهان 08:43 AM - 2018-11-15
.

.

دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌شته‌كه‌یاندا بۆ كیشوه‌ری ئه‌فریقا جێگه‌ی له‌ناو فڕۆكه‌ بۆ دانه‌نرابوو، دواتر ره‌خنه‌ی گرتبوو، له‌سه‌ر سكاڵای خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا جێگره‌كه‌ی جان بۆڵتۆنی گه‌وره‌ راوێژكار ده‌رده‌كرێت.

 

سارا هوكابی وته‌بێژی كۆشكی سپی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه‌:" میرا ریكاردڵ جێگری جان بۆڵتۆن له‌كاتێكدا كۆشكی سپی جێده‌هێڵێت له‌پۆستێكی تری حكومیدا پشتیوانی سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت". 

 

هاوكات ئیستیڤان گریشام وته‌بێژی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا" ملانیا ترامپ" له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه‌:" بابه‌تی راوێژكار میرا ریكاردڵ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌شایسته‌ی خزمه‌ت له‌ناو كۆشكی سپی نیه‌". 

 

كێشه‌ی نێوان جێگری جان بۆڵتۆنی گه‌وره‌ راوێژكاری كۆشكی سپی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌گه‌شته‌كه‌ی ملانیا ترامپ بۆ ئه‌فریقا له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیدا ده‌مه‌قاڵه‌یان بووه‌.

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket