riklam

ئه‌ندامانی په‌رله‌مان 300 تێبینییان له‌سه‌ر بودجه‌ی 2019 پێشكه‌شكردووه‌

عیراق 10:12 PM - 2018-11-14
.

.

موزه‌فه‌ر ئیسماعیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ هاوپه‌یمانی سائیرون رایگه‌یاند: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق 300 تێبینییان بۆ گۆڕانكاری له‌سه‌ر بڕگه‌ و مادده‌كانی ره‌شنووسی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019 پێشكه‌شكردووه‌.

وتیشی: یه‌كێك له‌ پێشنیاره‌كان گۆڕینی 5 دۆلاری پترۆ دۆلاره‌ بۆ رێژه‌ی له‌سه‌دا 5%, هه‌روه‌ها ته‌رخانكردنی رێژه‌ی له‌سه‌دا 50 ی داهاتی خاڵه‌ گومرگییه‌كانه‌ بۆ پارێزگاكه‌ و چه‌ندین داواكاری تر.

 ئه‌ندامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی سائیرون راشیگه‌یاند: لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌دا لێكدانه‌وه‌ بۆ هه‌موو پێشنیاره‌كان ده‌كات و دواتر له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی گۆڕانكاری له‌ بڕگه‌ و ماده‌ه‌كانی بودجه‌كه‌ بكات.

هاوكات زه‌هره‌ حه‌مزه‌ په‌رله‌مانتار له‌ هاوپه‌یمانی بینا له‌سه‌ر هه‌مان پرس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌یه‌وێت نرخی خه‌مڵێنراو بۆ به‌های به‌رمیلی نه‌وت له‌ بودجه‌ی 2019 كه‌ 56 دۆلاره‌ زیاد بكات.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket