riklam

حه‌مید عوسمان نوێترین كلیپ بۆ سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 09:15 PM - 2018-11-14
.

.

به‌بۆنه‌ی یادی 234 ساڵی دامه‌زراندنی شاری سلێمانییه‌وه‌، هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش حه‌مید عوسمان نوێـترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ناوی سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاریان جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی هونه‌رمه‌ند به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: به‌رهه‌مه‌كه‌ ناوی سلێمانییه‌ و بۆ شاری سلێمانی وتراوه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌مڕۆ  چوار شه‌ممه‌ 14-11-2018 كه‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی شاره‌كه‌یه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: تێكستی به‌رهه‌مه‌كه‌ ئیسماعیل محه‌مه‌د نوسیویه‌تی و كاری دابه‌شكردنی مۆسیقای له‌ لایه‌ن ئاریۆسه‌وه‌ بۆ كراوه‌ و هونه‌رمه‌ند حه‌مید عوسمان خۆی ئاوازی بۆ داناوه‌، هه‌روه‌ها بڕیار فه‌تاح به‌رهه‌میهێناوه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌میش ئاریان جه‌ماله‌.

حه‌مید عوسمان له‌ ساڵی 1985 له‌دایك بووه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ دیاره‌كانی كوردستان و ماوه‌یه‌كی زۆره‌سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه‌، هاوكات به‌ هه‌ردوو شێوازی كولتووری و ستایلی نوێ گۆرانی ده‌ڵێت.

PUKmedia  ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket