riklam

سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كوژرا

عیراق 07:07 PM - 2018-11-14
.

.

له‌سنوری نێوان پارێزگاكانی دیاله‌- سڵاحه‌دین ئۆتۆمبێلێكی تیرۆرستان ده‌ته‌قێته‌وه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی داعش ده‌كوژرێت.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندوه‌:" ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ له‌ناوچه‌یه‌كی سنوری نێوان پارێزگای دیاله‌- سڵاحه‌دین، ئۆتۆمبێلێكی تیرۆرستان به‌هۆی بۆمبه‌وه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌".

 

وتیشی:" به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعش كه‌ویستویه‌تی به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی نهێنی داعش له‌سنوری پارێزگای سڵاحه‌دین بچێت كوژراوه‌و دووان له‌پاسه‌وانه‌كانیشی برینداربوون".

 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" ماوه‌یه‌كه‌ داعش له‌سنوری نێوان  ئه‌و دوو پارێزگایه‌ جموجوڵه‌كانی زیاتر كردوه‌".

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket