riklam

باوه‌ پیاره‌یه‌ك به‌درێل قاچی كچێك كون ده‌كات

جیهان 07:02 PM - 2018-11-14
.

.

باوه‌ پیاره‌ یه‌ك له‌ شاری زه‌نجانی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی قێزه‌ونانه‌ به‌بێ هۆكارێكی دیار قاچی كچه‌كه‌ی كون ده‌كات.

 

به‌رپرسانی یاسایی له‌شاری زه‌نجانی ئێران ئاشكرایانكردوه‌:" باوه‌ پیاره‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ی ژن ده‌هێنێت به‌هۆكارێكی نادیار كه‌تاكو ئێستا روون نیه‌ قاچی كچی ژنه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی قێزه‌ون و مه‌ترسیدار كون ده‌كات".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" دواتر بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌و برینانه‌وه‌ زیندانیكردوه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دراوسێیه‌كان گوێی له‌ده‌نگی ده‌بێت ده‌ست به‌جێ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌كات".

 

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌، ئێستا باوه‌پیاره‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌و له‌زینداندایه‌، كچه‌كه‌ش له‌ خانه‌ی چاودێری تایبه‌ته‌، بۆ ئه‌وه‌ی زیانی تری پێنه‌گه‌یه‌نرێت". 

 

هاوكات دۆسیه‌كه‌ش له‌دادگادایه‌و به‌پێی راپۆرتی پزیشكانی ده‌روونی ئه‌و پیاوه‌ی به‌و كاره‌ هه‌ستاوه‌ تووشی حاڵه‌تی ده‌روونی هاتووه‌، ده‌بێت چاكسازی ده‌روونی بكرێت.

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket