riklam

سەعدی پیرەو نوێنەری یۆنامی پێكهێنانی حكومەتی نوێ تاووتوێ دەكەن

ی.ن.ک‌‌ 06:59 PM - 2018-11-14
.

.

 سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە مونیاراتزی مۆتسی سەردەستەی تیمی نوسینگەی هەرێمایەتی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاری عیراق لە هەرێمی كوردستان(UNAMI) و سی یۆنگ جێگری.

لەدیدارێكی نێوان هەردوولادا  بارودۆخی سیاسی عیراق و كوردستان و ناوچەكە بەگشتی تاوتوێكرا، هاوكات بەشێكی تری دیدارەكە تایبەت بوو بە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی مرۆیی و چۆنیەتی هاوكاریكردنی ئاوارەی شارەكانی تری عیراق و گەڕاندنەوەیان بۆ شوێنی خۆیان و ئاوەدانكردنەوەی شوێنەكانیان و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانی ژیان بەتایبەتیش ئێزدییەكان  كە بەهۆی هێرش و پەلامارەكانی داعش و شەڕی دژ بەتیرۆر ناوچەكانیان وێران بووە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئاماژەی بەڕۆڵی گرنگی نەتەوە یەكگرتوەكان كرد بۆ رۆڵبینین لە چارەسەری كێشە سیاسی و ئابووری و یاساییەكان لەڕێگەی هاوكاریكردن و رێنمایی كردنی هێزو لایەنە سیاسییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی. 

هەر لەو دیدارەدا رەوشی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و ئایندەی سیاسی عیراق قسەی لەبارەوە كرا، هاوكات هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێكی تری گفتوگۆكان بوو.

PUKmedia 

 

34535.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket