riklam

سەرۆك كۆمار سەردانی ئوردن دەكات

عیراق 06:00 PM - 2018-11-14
.

.

سبەینێ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لەسەر بانگهێشتی رەسمی شا عەبدوڵا دووەم بەرەو شانشینی ئوردنی هاشمی بەڕێدەكەوێت.

وا بڕیارە سەرۆك كۆمار چاوی بكەوێت بە شا عەبدوڵای دووەم و پێكەوە گفتوگۆ بكەن دەربارەی رێوشوێنەكانی پتەوكردنی هاریكاریی هاوبەش و پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵاتی برا، هاوكات گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەش تاوتوێ دەكەن.

لەسەردانەكەدا ژمارەیەك لە وەزیر و راوێژكاران هاوڕ‌ێیە‌تی سەرۆك كۆمار دەكەن.

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket