riklam

حاكم قادر: سلێمانی شایەنی ئاوڕدانەوەی زیاترە

ی.ن.ک‌‌ 05:42 PM - 2018-11-14
.

.

لەیادی 234 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی  مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە خەڵكی سلێمانی دەكات و رایدەگەیەنێت، سلێمانی شایەنی ئاوڕدانەوەی زیاترە.

دەقی پەیامەكە...

زینەتێكی هەیە سلێمانی وەسفی ناكا زوبان بە ئاسانی

هەموو تاكێكی كورد  بەگشتی وخەڵكی سلێمانی بەتایبەت لە هەر شوێنێكی جیهان بن پیرۆزبایتان لێدەكەم ، بەهۆی یادی (234) ساڵەی بنیاتنانی پایتەختی میرنیشنی بابان، شاری هەڵمەت وقوربانی, شاری شاعیران، پایتەختی ڕۆشنبیری، شارە حیاتەكە، شاری سلێمانی، لە ڕۆژی (14)ی تشرینی دووەمی ساڵی (1784)زایینی لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە.

ئاشكراشە سلێمانی یەكێكە لە شارە هەرە دڵگیر وئارام وخاوێن وڕۆشنبیری ناوچەكە كە خاوەنی هەڵكەوتەیەكی سروشتی جوانە ولانكەی چەندین كەڵە شاعیر ونوسەر بووە، وە ڕۆڵێكی بەرچاو ومێژوویی هەبووە لە بواری كوردایەتی وشۆڕشگێڕی وقوربانی وسیاسی و ئازادی ژنان وئەدەبی وڕۆشنبیری وهونەری وشارستانی ومرۆڤ دۆستی و رێزگرتن لە كەلتورو ئاینی جیا ,

بۆیە لێرەوە جەخت دەكەمەوە كە سلێمانی شایەنی ئاوەڕدانەوەیەكی زیاترە لەڕووی ئاوەدانی وخزمەتگوزاری وچەسپاندنی ئاسایش وئارامی وسەروەری یاسا وبوژاندنەوەی كەرتی ئابوری وبازرگانی. وەداواكاریشین بەهەموو رەنگ ودەنگە جیاوازەكانەوە وە بەكردار خەمی زیاتر لەم شارە

وخەڵكەكەی بخۆین وڕێگە نەدەین لە ڕەوڕەوەی شارستانی وجیهانگیری بەجێبمێنێت وبەپێچەوانەوە بیگەینینە ئاستی دەستە خوشكەكانی لە سەر ئاستی جیهان لەڕووی ئاوەدانی وسیستەم وپێشكەوتن وگەشتیاریەوە.

حاكم قادر حەمەجان

كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك)

PUKmedia راگەیاندنی ئەندامی دەستەی كارگێڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket