riklam

دادگا دانپێدانانی ئەبو حەمزەی كوردی بڵاودەكاتەوە

عیراق 05:39 PM - 2018-11-14
.

.

دادگای كەرخ دانپێدانانی سەركردەیەكی دیاری داعشی بڵاوكردەوە كە چەندین كردەوەی تیرۆرستی ئەنجامداوە كە یەكێكیان بەدیلگرتنی ژمارەیەك ئەفسەرو پێشمەرگە بووە كە لەناو حەویجەدا لەناو قەفەسی ئاسنیندا بەجلی پرتەقاڵییەوە گەڕێندران.

دەسەڵاتی دادوەری عیراق لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، ئاماژەی بەدانپێدانانی سەركردەیەكی داعش كردوە كە لێپرسراوی چەندین كردەوەی تیرۆرستی بووە بەتایبەت لەسنوری پارێزگای كەركوك، لەوبارەیەوە دەڵێت: دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ كە تایبەتمەندە بەلێكۆڵینەوە لەدۆسیەی تیرۆر، پێداچوونەوەی بەدۆسیەی یەكێك لەسەركردە دیارەكانی داعش كردوە كە ناوی ئەبو حەمزەی كوردییەو والی كەركوك بووە.

دادگاكە دەشڵیت: ئەو تیرۆرستە دیارەی داعش، بەرپرس بووە لەئەنجامدانی چەندین كاری تیرۆرستی، والی باكوری بەغداش بوەو وێنەشی هەیە پێش ئەوەی ببێتە والی كەركوك.

هەربەپێی بەیاننامەكە، دیارترین ئەو كردەوە تیرۆرستیانەی ئەبو حەمزەی كوردی ئەنجامیداوە، بەدیلگرتنی 21 ئەفسەرو پێشمەرگە بوە، هەروەها وێنەگرتنیان بەجلی پرتەقاڵییەوە لەناو قەفەسی ئاسنینداو گەڕانیان بەناو شاردا.

 رونیشیكردۆتەوە: دادگای كەرخ دانپێدانانی تیرۆرستەكەی پەسەندكردوەو بەپێی ماددەی چواری تیرۆریش رێوشوێنی یاسایش بەرامبەر گیراوەتەبەر.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket