riklam

ئامادەكاری بۆ چالاكییەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەكرێت

ژنان‌ 05:32 PM - 2018-11-14
.

.

ئاژانسی UNFPA  و ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان  ئامادەكاری بۆ چالاكییەكانی هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەكەن.

 ئەمڕۆ لەكۆبوونەوەیەكی هاوبەشدا لە بارەگای ئەنجومەنی باڵای كاروباری ژنان، ئاژانسیUNFPA و ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، ئامادەكارییەكان بۆ چالاكییەكانی هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان خرانە بەرباس.

پەخشان زەنگەنە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان بەئامادەبوونی دلێر ئیبراهیم بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان، پێشوازیان لە شاندێكی ئاژانسیUNFPA  ی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان  كرد، كە پێكهاتبوو لە د. ئۆرلم سۆنگنیۆ نوێنەری نوێی ئاژانسی ئاژانسیUNFPA  لە عێراق، بەیاوەری ئەژی ئەمین و سەلوا موسا و پامێڵا حوسێن و لیۆنێڵ لافراج  و هیند مومنی.  

   لە دیدارەكەدا پەیوندی هاوبەشی نێوان هەردوولا جەختی لەسەر كرایەوەو ئامادەكارییەكان بۆ چالاكییەكانی هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان خرانە بەرباس، كە ساڵانە  لەلایەن ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی رێزدار سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە بەشداری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان و رێكخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان، بەشێوەیەكی سەركەوتووانە بەڕێوەدەچێت.

  هەر لە دیدارەكەدا شاندی ئاژانسیUNFPA  ئامادەیی خۆیان دووپاتكردەوە بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆژەكانی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، بۆ گەشەپێدانی ڕەوشی ئافرەتان و چۆنیەتی كاركردنی هاوبەش بە ئامانجی گەیشتنی خزمەتگوزارییە پێویستەكان بە ئافرەتان لە رێگەی راهێنان و پەرەپێدانی تواناكان و دروستكردنی سەركردەی لێهاتوو لە ژنان و كچان لە دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستاندا.

 هەروەها وەفدی ئاژانسیUNFPA  ی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان دەستخۆشیان لە هەوڵەكانی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان كرد بۆ گەشەپێدانی رەوشی خانمان و بەتایبەتیش ئەو پرۆژانەی پەیوەستن بە  بەتواناسازی ئابووری ژنانەوە.

PUKmedia  تایبەت

4.jpg

2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket