riklam

بە عەمری ئەو خوایە

بابەتی گۆڕاو 05:12 PM - 2018-11-14
.

.

بە عەمری ئەو خوایە
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا ‌‌

+ دەك خوا ئەم وەزعە بەریتەوە بۆ خەزێنەكەی خۆت یارەبولعالەمین.
– چیتە دیسان كەوتیتەوە بۆڵەبۆڵ؟!.
+ ئاخر توخوا ئەمانە سەركردەن كورد هەیەتی؟.
– رۆڵە گیان كورد سەركردەی نییە.
+ ئەی؟.
– سەركردە كوردی هەیە.
+ ئەڵڵا ئەڵڵا لەو قسە جوانە.. موساعەدە بكە با دووسێ‌ جار بیڵێمەوە بەشكو لەبەری كەم.. كورد سەركردەی نییە سەركردە كوردی هەیە.. كورد سەركردەی نییە سەركردە كوردی هەیە..
– وریابە كوڕە ئەو ئاوە نەڕێژی.
+ خۆزگە بمزانیایە تۆ بۆ ئەوەندە ئاوت لا موهیمە.
– چونكێكم ئاو دڵسۆزترین دۆستی ژینگەیە.
+ ئاو دڵسۆزترین دۆستی ژینگەیە؟.
– بەڵێ‌.. زاناكان وا ئەڵێن.
+ ئەی كێ‌ خراپترین دوژمنێتی؟.
– خراپترین دوژمنی ژینگە پلاستیكە.
+ حەو.
– بۆچی حەو كەللەپوت؟!.
+ تۆ ئەڵێی ئاو دڵسۆزترین دۆستی ژینگەیەو پلاستیكیش خراپترین دوژمنێتی.
– بەڵێ‌ وایە
+ ئەی كەواتە بۆچی ئاو ئەكەنە بوتڵی پلاستیكەوە؟.
– سوئالی كۆمۆنیستانە مەكە ئەگینا چاوت دەرئەهێنم.
+ ئەم سوئالەی من كۆمۆنیستانەیە؟!.
– بەڵێ‌.. هەر شتێك تەعلیق لە تیجارەتی ئەمڕۆ بدات كۆمۆنیستانەیەو مەلعونە.
+ ئەی حەل چییە؟.
– چووزانم.. بڕۆ پیزا بخۆ.
+ بەینی خۆمان بێ‌ پیزاش دەعبایەكی سەیرە بەگم. خۆی خواردنێكی ناتەندروستە.
– وایە خۆی ناتەندروستە كەچی پێكهاتەكانی هەمووی بۆ سیحەت باشن مەسەلەن ئاردو تەماتەو پەنیرو قارچك و سەوزە.
+ باشە ئەوە سەیر نییە.
– نا .. چونكە سیاسییەكانیش وان.
+ بەڕاست؟.
– بەڵێ‌.. خۆیان تاك تاك باشن، بەڵام كە سەركردایەتی دروست ئەكەن بە عەمری ئەو خوایە زەغت و كۆلیسترۆڵمان بەرزئەكەنەوە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket