riklam

ئێران پاشای لیره‌ی له‌سێداره‌دا

جیهان 02:10 PM - 2018-11-14
.

.

به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14-11-2018 بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ وه‌حید مه‌زلوومی ناسراو به‌ پاشای لیره‌ له‌ گرتووخانه‌ی تاران جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی دادگای تاران وه‌حید مه‌زلوومی ناسراو به‌ پاشای لیره‌ به‌ تاوانی گه‌نده‌ڵی و پشێوی نانه‌وه‌ له‌ سیستمی ئابووری وڵات و بارزگانی نایاسایی بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووبوو، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ گرتووخانه‌ی تاران بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ كرا و ئه‌و بازرگانه‌ له‌سێداره‌درا.

وه‌حید مه‌زلوومی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌ تۆمه‌تی كڕینی 250 هه‌زار لیره‌ی ئاڵتون له‌لایه‌ن پۆلیسی تارانه‌وه‌ ده‌ستگیر و دواتر بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو و ئه‌مڕۆش بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێكرا. میدیاكانی ئێران نازناوی پاشای لێره‌یان پێبه‌خشیبوو.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ بازرگانێكی تر به‌ ناوی محه‌مه‌د ئیسماعیل قاسمی به‌هه‌مان تاوان له‌سێداره‌درا.

 PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket