داعش زیاتر له 200 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی له عیراق درووست كردووه
جینۆساید 12:22 PM - 2018-11-14.
له پاش نزیكه‌ی ساڵێك له ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق به‌سه‌ر گرووپی داعشدا، هێشتا جێپه‌نجه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌و گرووپه به‌سه‌ر ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌وه ماوه كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتیدا ئه‌نجامی داون، كه زیاتر له 200 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی تێپه‌ڕاندووه.
قوربانییانی ده‌ستی ئه‌و گرووپه له هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و پێكهاته ئایینییه‌كانی تر و كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ته‌نانه‌ت ئه‌و چه‌كدارانه‌ش كه لێی هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه؛ ژێرزه‌ویی ئه‌و ناوچانه‌ی پڕ كردووه، كه له دوای ساڵی 2014وه له‌ژێر ده‌ستیدا بوون.
زۆرترین تاوانه‌كانی داعش له‌ژێر زه‌ویدا له سنووری پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نباره، كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ده‌سه‌ڵاتی له‌و ناوچانه‌دا هه‌بووه.
داعش سه‌ره‌تا ده‌ستی كرد به كوشتن و خسته ژێر گڵی كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق و دواتریش ئه‌و تاوانه‌ی به‌رانبه‌ر به پێكهاته ئایینییه‌كانی تر ئه‌نجام دا له سنووری نه‌ینه‌وا، پاشان ئه‌م پڕۆسه‌یه په‌ره‌ی سه‌ند بۆ خه‌ڵكی تر و ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نییانه‌ی كه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا له ده‌ستی ئه‌و گرووپه هه‌ڵبێن بۆ ناوچه‌كانی تر.
ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعشیشی گرته‌وه كه له فه‌رمانی ئه‌میره‌كانیان یاخی ده‌بوون یان تۆمه‌تی ناپاكییان ده‌درایه پاڵ.
ئه‌گه‌رچی له دوای ئازادكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش ژماره‌یه‌ك گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرانه‌وه، به‌ڵام ئێستا به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام گۆڕی له‌و جۆره له‌و ناوچانه ده‌دۆزرێنه‌وه و پێ ناچێت سه‌ری ئه‌وسه‌ری تاوانه‌كه دیار بێت.
د. عه‌لی زه‌ید به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادوه‌ریی به‌غدا كه زۆربه‌ی قوربانییانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له ده‌زگاكه‌ی پشكنینیان بۆ ده‌كرێت ده‌ڵێت: ئه‌و ناوچانه‌ی داعش ده‌سه‌ڵاتی تێیاندا هه‌بووه ژماره‌یه‌كی زۆر گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی تیایه و شاری موسڵ پشكی شێری به‌ركه‌وتووه و به‌شێكی زۆری قوربانییه‌كانیش له دواساته‌كانی شه‌ڕی ئه‌و گرووپه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقدا كوژراون و خراونه‌ته ژێر گڵ.
وتیشی: تیمه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندرووستیی عیراق تا ئێستا نزیكه‌ی 140 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ده‌ستی داعشیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه له ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا، كه ته‌رمی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و كارمه‌ندانی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی تێدا بووه.
وتیشی: یه‌كێك له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه گه‌وره‌كان له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بووه كه 140 سه‌رباز و 1800 خوێندكاری كۆلێژی سه‌ربازیی سپایكه‌ری تێدا بووه و حه‌وت گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ئێزدییه‌كانیش له شنگال دۆزراونه‌ته‌وه.
نه‌ینه‌وا كه پێگه‌ی سه‌ره‌كیی داعش بووه به درێژایی ساڵانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گرووپه، تاوانی جۆراوجۆری تیادا ئه‌نجام داوه و دواتر به كۆمه‌ڵ كراون به‌ژێر گڵه‌وه.
خه‌ڵه‌ف حه‌دیدی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به دوای گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی داعش له نه‌ینه‌وا ئه‌سته‌مه چونكه بۆمبڕێژی كردوون.
وتیشی: ئه‌وه‌ی زۆر كاریگه‌ر بێت له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌دا دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێك بوو له ناوچه‌ی به‌عاج كه 200 ژن و منداڵی تێدا بوو.
پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانیش له سایه‌ی به‌نهێنی كاركردنی داعشدا ئه‌سته‌مه، كه به‌شێكیان به ڕێكه‌وت ده‌دۆزرێنه‌وه و به‌شێكیشیان له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه ئاشكرا ده‌كرێن كه له‌و تاوانه قوتار بوون.
عه‌لی به‌یاتی ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عیراق ده‌ڵێت: زۆرجار لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پشت به دانیشتووانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش ده‌به‌ستن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه.
وتیشی: تا ئێستا ژماره‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی داعش له عێراقدا به وردی دیار نییه كه ڕه‌نگه هه‌ندێكیان هه‌ر نه‌دۆزرێنه‌وه.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 7ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا ئاشكرای كرد كه 200 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له عیراق دۆزراونه‌ته‌وه كه ئه‌نجامی تاوانی داعش بوون له نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017دا.
حه‌بیب ته‌رفی ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی خولی پێشووی په‌رله‌مان ده‌ڵێت: سێ له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی داعش له سنووری ئه‌نبار له گۆڕه‌پانێكی تۆپی پێدا بووه و حكومه‌تیش هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ی داعشی له‌به‌ر ده‌ستدایه كه زانیاری‌یان تێدایه له‌سه‌ر شوێن و ئاماری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان.
PUKmedia ئاژانس
هەواڵی زیاتر
-
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
03:19 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
11:33 AM - 2024-03-18 -
محەمەدی حاجی مەحمود راستی تاڵان‌کردنی بانکەکانی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات
11:00 PM - 2024-03-16
ئەمانەش ببینە
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
سەرۆک بافڵ ستراتیژ و دەستپێکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکاران رادەگەیەنێت
04:32 PM - 2024-03-17
دادگای فیدڕاڵی داوای پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی رەتکردەوە
12:10 PM - 2024-03-17
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
کوردستان 03:19 PM - 2024-03-18 -
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
کوردستان 12:58 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
کوردستان 11:33 AM - 2024-03-18