قوباد تاڵه‌بانی: سلێمانی سه‌رچاوه‌ی بیری ئازاده
ی.ن.ک 11:09 AM - 2018-11-14.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی په‌یامێكی بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه سلێمانی هه‌ر له كاتی دروستبوونییه‌وه هاوشانی پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییه‌كان هه‌نگاوی ناوه.
له‌په‌یامه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانیدا هاتووه كه سلێمانی له‌ڕووی سیاسییه‌وه شوێنی دروستبوونی زۆرینه‌ی پارت و حزبه جیاوازه‌كان بووه و له‌ڕووی ئه‌ده‌بیشه‌وه جێی شانازییه بۆ هه‌مووان.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی:
ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی ئێجگار تایبه‌ته، ساڵیادی دروستكردنی سلێمانییه‌كه‌مانه، ئه‌و شاره‌ی هه‌ر له دروستبوونییه‌وه، هاوشانی پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییه‌كان هه‌نگاوی ناوه، له گه‌لێك بواردا سه‌رمه‌شق و ده‌ستپێشخه‌ر بووه، مێژووه ئێجگار دره‌وشاوه‌كه‌ی له بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ڕۆژنامه‌گه‌ریدا، شانازییه بۆ هه‌مووان. له ڕووی سیاسییه‌شه‌وه، شوێنی دروستبوونی زۆرینه‌ی پارت و حیزبه جیاواز و كاریگه‌ره‌كان بووه. ئازایه‌تی و ڕۆشنبیری و كولتووری قبوڵكردنی جیاوازی له‌م شاره، نموونه‌یه‌كه ده‌بێت چاوی لێ بكرێت و لێوه‌ی فێر ببین. "مام"-یش وه‌كو وه‌فا و پێزانینێك بۆ ئه‌و مێژووه‌ی سلێمانی، ناسناوی "شاره حه‌یاته"كه‌ی لێ ناوه.
سلێمانی، ته‌مه‌نی ته‌نها (۲۳٤) ساڵه، به‌ڵام كولتووره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی و مێژووه پڕ سه‌روه‌رییه‌كه‌ی به‌راورد ده‌كرێت به شاره گه‌وره و فه‌رهه‌نگییه‌كانی دونیا، زێدی له‌دایكبوون و گه‌وره‌بوون و پێگه‌یشتنی سه‌دان كه‌سایه‌تی له‌بواره جیاجیاكاندا بووه و ده‌یان سه‌ركرده‌ی سیاسیی كوردیش كه جێده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو مێژووی سیاسیی هاوچه‌رخی كورده‌وه هه‌یه، ڕۆڵه‌ی ئه‌م شاره بوون. سه‌رچاوه‌ی بیری ئازاد و كوردایه‌تی و نیشتیمانپه‌روه‌ری لێره‌وه ڕێچكه‌ی گرتووه و به ئامانجیش گه‌یشتووه، كه‌سیش گومانی له‌وه نییه، گه‌شه‌سه‌ندنه كولتووری و سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییش به‌بێ سلێمانی، كارێكی دوورده‌ست و ئه‌سته‌مه.
ئه‌م شاره‌مان، زۆری پێبه‌خشیوین و قوربانیی زۆریشی داوه، هیچ ڕێگه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌مدا نییه، جگه له‌وه‌ی ده‌بێت له خۆمانی ڕازی بكه‌ین و خزمه‌تی زیاتری بكه‌ین و نه‌هێڵین به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م خه‌ون و خواستی شارنشینه‌كانیدا دروست ببێت، چونكه وزه‌یه‌كی له‌بننه‌هاتووی ژیاندۆستانه‌ی وای هه‌یه، كه هیچ كه‌س و لایه‌ن و حیزبێك ناتوانن به‌ر به ئاڕاسته‌ی پێشكه‌وتنی بگرن. من وه‌كو خۆم، له هه‌ر پله و پایه و پۆستێكدا بم، خزمه‌تی ده‌كه‌م. سلێمانی بۆ هه‌موومان بووه و خۆشی ویستووین، بۆیه ئێمه‌یش خۆشمان ده‌وێت و ڕه‌نجی بۆ ده‌ده‌ین.
قوباد تاڵه‌بانی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22