بۆڵتن: ئێران له‌ژێر فشارێكی راسته‌قینه‌دایه
جیهان 09:14 PM - 2018-11-13.
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا جارێكی تر جه‌خت ده‌كاته‌وه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ھه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ ئاستی سفر. ھه‌ر به كاریگه‌ری سزاكانی ئه‌مریكا، چیتر ئێران ناتوانێت سیستمی سویفت بۆ ناردنی پاره به رێگای ئه‌لیكترۆنی به‌كاربھێنێت. وڵاتانی تریش به بێ ره‌زامه‌ندیی ئه‌مریكا ناتوانن كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی به‌و وڵاته بفڕۆشن.
ئه‌گه‌رچی لێپرسراوانی باڵای ئێران له چه‌ندین بۆنه‌ی جیادا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا كاریگه‌ری له‌سه‌ریان نابێت، به‌ڵام له زۆربه‌ی بواره‌كاندا ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌ستراو بووه كه به‌بێ ره‌زامه‌ندیی ئه‌مریكا بۆ وڵاتانی تر، توانای ھه‌ماھه‌نگی و رێككه‌وتنی نییه.
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی وڵاتانی ئاسیان، له سه‌نگاپوره له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا جارێكی تر نیه‌تی ئه‌مریكا بۆ گوشینی ئێران دووپاتكرده‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ھه‌لوێسته‌كانی ده‌گۆڕێت و وتی: ئێران له‌ژێر فشارێكی راسته‌قینه‌دایه‌و ئه‌مریكاش نیه‌تی ئه‌وه‌یه به توندی فشاری له‌سه‌ر دروست بكات و ھه‌نارده نه‌وتییه‌كانی به ته‌واوی رابگرێت.
له لایه‌كی تره‌وه، بانكی ناوه‌ندیی ئێران ئاشكرایكرد، به‌كاریگه‌ریی سزاكانی ئه‌مریكا، چیتر ئێران ناتوانێت سیستمی سویفت بۆ ناردنی پاره به‌ڕێگای ئه‌لیكترۆنی به‌كاربھێنێت. ھه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌پاندنی قۆناغی دووه‌می سزاكان، لێپرسراوانی سویفت كه كۆمه‌ڵه‌ی گه‌یاندنی دارایی نێوده‌وڵه‌تییه رایانگه‌یاند: پابه‌ند ده‌بن به سزاكانی ئه‌مریكاوه و توانای گه‌یشتنی ژماره‌یه‌ك له بانكه‌كانی ئێران به سیستمه‌كه ھه‌ڵده‌په‌سێرن.
ئاژانسی ھه‌واڵی ته‌سنیمی ئێران له زاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ھیڵه ئاسمانیه‌كانی ئێران ئاشكرای كردووه كۆمپانیای فڕۆكه‌سازیی سۆخۆی رووسی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی به ئێران گرێ داوه‌ته‌وه به ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، چونكه نزیكه‌ی له 15%ی ئه‌و كه‌ره‌سته و پێداویستییانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای سۆخۆی یه‌وه به‌رھه‌مدێت، سه‌رچاوه‌كه‌ی له ئه‌مریكاوه‌یه.
ھه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوان ده‌كرا گه‌ڕی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا، ره‌وشی ئابوری ئێران سه‌ختتر بكات و به‌ھای تمه‌ن دابه‌زێت، به‌ڵام به‌ھۆی به‌خشینی 8 وڵات له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، به‌ھای تمه‌ن به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كراوه له چاو رابردوودا.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28