مێركل: له ئه‌ڵمانیادا نایه‌كسانی هه‌یه
جیهان 07:52 PM - 2018-11-13.
تائیستاش له‌ئه‌ڵمانیا جیاوازی له‌موچه‌ی ژنان و پیاواندا هه‌یه‌و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی گه‌وره كۆمپانیاكان له‌سه‌ر پیاوان قۆرخكراوه‌و رێژه‌ی به‌شداری له‌مه‌یدانی سیاسی و پۆسته ئیداریه‌كاندا نایه‌كسانه‌و ئه‌و مافه‌ی كه‌به‌ر له100ساڵ بۆ ده‌نگدان دراوه‌ته ژنان هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌و ناعه‌داله‌تی تائێستا هه‌یه ئه‌مه له‌وته‌یه‌كی مێركلدا به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 100 ساڵ به‌سه‌ر به‌شداریكردنی یه‌كه‌مینجاری ژنانی ئه‌ڵمانی له‌په‌رله‌مانی ئه‌ڵماندا هاتبوو.
له12ی تشرینی دووه‌می 2018دا ئه‌ڵمانه‌كان تێپه‌ڕبوونی 100ساڵه‌ی مافی ده‌نگدانی ژنانی ئه‌ڵمانیان به‌رزڕاگرت وبه‌م بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگیانگیڕا.
ئه‌نگێلامێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌وته‌یه‌كیدا به‌و بۆنه‌یه‌وه وتی: بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌لینانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی به‌یه‌كسانی و مافه‌كانه‌وه هه‌یه له‌نێوان ژنان و پیاواندا ده‌رفه‌تێكی باش له‌ئارادایه و باسی له‌و مێژووه‌كرد كه‌ئیتر ژنانی ئه‌ڵمانیا له‌رێگه‌ی مافی ده‌نگدانه‌وه رۆڵی كاریگه‌ریان بینی له‌گه‌شه‌پێدانی دیموكراسیه‌ت و گۆڕانكاری سیاسی له‌ولاتدا.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا كه‌له‌به‌رلین به‌و بۆنه‌یه‌وه سازكرا، ئه‌نگیلامێركل له‌میانه‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێكه‌وه وتی: له‌پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی خێرای ئاستی به‌شداریكردنی ژنان له‌پۆسته باڵاكان و دیاریكردنی به‌ش و پێگه‌ی ژنان گرنگه ئامانجه‌كه‌ش هاوسه‌نگیه، چونكه په‌یوه‌ندیه‌كه له‌نێوان ژن و پیاودا هاوبه‌شه‌و ته‌نیا له‌بواری سیاسه‌تیشدا نا به‌ڵكو له‌بواره‌كانی ئابوری وئیداره‌و ده‌رفه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا به‌شێوه‌ی گشتی تائێستا كیشه له‌گه‌ڵ یه‌كسانی مافه‌كاندا هه‌یه له‌ئه‌ڵمانیا.
نمونه‌ی به‌وه هێنایه‌وه كه‌له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا له‌سه‌دا 90%ی كۆمپانیاكانی بۆرسه به‌لای كه‌مه‌وه دوو ژن له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یاندا هه‌یه‌و له‌فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا له‌سه‌دا 50% و له‌ئه‌ڵمانیا ته‌نیا له‌سه‌دا 16.7% ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌س ناتوانی بڵێ ژنانی خاوه‌ن توانا‌مان بۆ ئه‌و ناوه‌نده باڵایانه نیه.
مێركل له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: ئه‌گه‌ر ژنێك بوو به‌كه‌سی یه‌كه‌می كۆمپانیای داكس نۆ نمونه نابێ پێمان سه‌یربێت، به‌ڵكو ئه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌می ژیانی ئاساییه له‌كاركردنی یه‌كسان وبه‌گه‌ڕخستنی تواناكاندا، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ڕه‌خنه‌ی له‌دابه‌زینی ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی ژنان گرت له‌سه‌رئاستی نیشتمانی و نیوده‌وڵه‌تی له‌مه‌یدانی سیاسه‌تدا ئاماژه‌ی به‌كه‌می رێژه‌ی ژنانیش كرد له‌په‌یمانی ئه‌تڵه‌سی ناتۆدا له‌وه‌ش زیاتر ئاماژه‌ی به‌كه‌می رێژه‌ی به‌شداری ژنان له‌په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیداكردو وتی: ئێستا له‌سه‌دا 30،9% رێژه‌ی ژنانمان له‌په‌رله‌ماندایه كه‌ده‌كاته هه‌مان رێژه‌ی ژنان له‌په‌رله‌مانی خوارووی سودان دا له‌كاتێكدا كه‌یه‌كسانی نێوان ره‌گه‌زه‌كان پێوانه‌یه بۆ دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
لای خۆشیه‌وه وه‌زیری خێزانی ئه‌ڵمانی"فرانسیسكا گیفی"وتی: پێگه‌ی ژنان له‌په‌رله‌ماندا زه‌مینه‌ی هاوسه‌نگیه‌كی گرنگی نێوان ژنان و پیاوانه له‌پرۆسه‌ی دیموكراتیه‌تداو سه‌رۆكی ناوندی زانستی به‌رلینیش "گوتا ئه‌لمیندینگر" وتی: هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی كه‌سیسته‌می به‌شیان نیه كه‌متر ژنانیان له پۆسته‌كاندا هه‌یه‌و تا ئێستا شوێنی ژنان وه‌ك پێویست له‌نوێنه‌رایه‌تی سیاسی و ئابوری‌دا نیه‌و به‌هیواشیش ئه‌م كیشه‌یه چاره‌سه‌رناكری.
سه‌ركرده‌ی پێشووی گروپی سه‌وزه‌كان له‌په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی"تشكو كۆناست" به كه‌ناڵی ZDFی وت ئه‌نجومه‌نی باڵای گه‌وره كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر پیاوان قۆرخ كراوه‌و ئه‌و ژنانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن هه‌مان موچه‌یان نیه كه‌پیاوان له‌و كۆمپانیایانه‌دا وه‌ریده‌گرن، چونكه ژنان ناتوانن ئه‌و پێگانه بگرن كه‌پیاوان له‌و شه‌ریكاتانه‌دا گرتویانه وتیشی بۆ گۆڕانكاری له‌م باره‌یه‌وه ده‌بێت پیاوان زیاتر كراوه‌بن و ژنانیش ئازایانه بچنه مه‌یدان چونكه سه‌یره دوای تێپه‌ڕبوونی سه‌د ساڵ به‌سه‌ر مافی ده‌نگدانی ژنان دا هێشتا یه‌كسانی له‌نێوان ژنان و پیاواندا نیه‌و ژنان هه‌مان موچه وه‌رناگرن كه‌پیاوان وه‌ری ده‌گرن.
له12 تشرینی دووه‌می 1918دا دوای ئه‌وه‌ی كه‌حكومه‌تی شۆڕشگێڕی له‌لایه‌ن سۆسیال دیموكراته‌كانه‌وه دامه‌زێندراو كۆتایی به‌حوكمی دیكتاتۆری ڕه‌گه‌زپه‌رستی ئه‌ڵمانیا هات و مافی ده‌نگدانی ژنانیان به‌یه‌كسانی له‌گه‌ل پیاواندا ڕاگه‌یاندو بۆیه‌كه‌مینجار ژنان توانیان به‌شداری هه‌ڵبژاردنی دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی بكه‌ن له19 كانونی یه‌كه‌می 1919دا‌و له‌كۆی300 كورسی 37 ژن توانیان بچنه په‌رله‌مانه‌وه‌و ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی ژنایش له‌و هه‌لبژاردنه‌دا له‌سه‌دا80% بوو كه‌چی وه‌ك مێركل له‌م بۆنه‌یه‌دا وتی له‌ئیسته‌دا ڕێژه‌ی ژنان له‌سه‌دا 31% له‌په‌رله‌مان له‌م باره‌یه‌وه نیگه‌رانی وڕه‌خنه‌ی خۆی خسته‌به‌رچاوو وتی په‌رله‌مانیكی وا ناتوانێ كارا بێت.
PUKmedia شیهاب عوسمان/ئه‌ڵمانیا
س: كه‌ناڵی ڕه‌سمی ددوی ئه‌ڵمانیا ZDF
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25