riklam

CNN كۆشكی سپی ده‌داته‌ دادگا

جیهان 07:22 PM - 2018-11-13
.

.

كه‌ناڵی به‌ناوبانگی CNN سكاڵای یاسایی دژ به‌ ئیداره‌ی كۆشكی سپی له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی كاركردن له‌ په‌یامنێری  كه‌ناڵه‌كه‌یان تۆماركرد.

 

كه‌ناڵی CNN ئاشكرایكردوه‌:" سكاڵایان دژ به‌ ئیداره‌ی كۆشكی سپی له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی كاركردن له‌ رۆژنامه‌نووسی دیار" جیم ئۆكۆستا" تۆماركردوه‌".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ئۆكۆستا دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا روبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه‌".

 

كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سكاڵایه‌وه‌ متمانه‌ی كاركردن بۆ په‌یامنێره‌كه‌یان وه‌ربگرێته‌وه‌.

 

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket