riklam

حەدی خۆی

بابەتی گۆڕاو 06:47 PM - 2018-11-13
.

.

حەدی خۆی
د.شێركۆ عبدالله‌‌

+ ئەح ئەح ئەح .. ئەح ئەح ئەح.
– چییە؟ دووربا ئەڵێی نەخۆشی.
+ پەكمە بەگم .. قوڕگم زۆر ئێشێ.‌
– قوڕگ ئێشە بۆ ئینسان هیچ نییە.. شوكری خوا بكە بەس نییە زەڕافە نەبووی.
+ راست ئەكەی وەڵڵا .. زەڕافەی داماو قوڕگی زۆر درێژە. لەوانەیە كە سەرمای ببێ‌ بگاتە شەرای مەرگ .. ئەح ئەح..
– ئێ‌ دە بەولاوە بكۆكە بێقەزابی .. بێنە بزانم ئەوەچییە پێت؟!.
+ عەریزەی فیڕنەگولەیە قوربان. داوای مانگێكی كردووە.
– مانگێ‌؟؟؟ بۆ؟؟
+ بەگم بەتەمایە دوای ئەوەش خۆی تەقاوت كا.
– نازانی لەبەرچی؟.
+ ئوستازگیان وەكو بیستوومە جەماعەتی سەرەوە لێی ناڕازین و بە كوردییەكەی ئیزنیان داوە.
– من هەر ئەمزانی ئەم كابرایە وای لێ‌ دێ‌.
+ بەڕاست؟.
– تەبعەن .. ئەمەنە عەكسە رەقەمی پێی نانسی عەجرەم و هەیفا وەهبی ئەزانێ‌.
+ ئێ‌؟.
– كەچی حەدی خۆی نازانێ‌.‎

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket