riklam

لەسەر سەرچۆپی

بابەتی گۆڕاو 06:46 PM - 2018-11-13
.

.

لەسەر سەرچۆپی
د.شیركۆ عبدالله‌‌

– لەژێرەوە بسكەی سمێڵت دێ‌ كەللەپووت. چییە؟
+ بڵێم چی بەگم لەخۆمەوە پێكەنینم بە ئاسەوارناسەكانی موستەقبەل دێ‌.
– ئاسەوارناسی موستەقبەل؟!!
+ بەڵێ‌. ئەوانەی كە سەد ساڵی تر ئەیانەوێ‌ حاڵی ئێستای ئێمە بزانن .. شتەكە زۆر هەزەلی ئەبێ‌
– بۆچی هەزەلی ئەبێ‌ رۆڵە؟!
+ ئێ‌ ئاخر ئەو وەختە باوی گردو تەپۆڵكەو ئەوشتانە نامێنێ‌، ئەبێ‌ بچن توویتەرو فەیسبووكەكانمان بگەڕێن.
– جا یەعنی جەنابت توویتەرو فەیسبووك بەسەرچاوەیەكی خراپ ئەزانی؟
+ ئەرێ‌ وەڵڵا ئەوەنە خراپە تا خوا ئەڵێ‌ بەس. تەماشا ئەكەی خۆی ناوی سەبیحەیە كەچی لەفەیسبووكدا بووە بە سوسو. یان كابرا لەباڕ ئیش ئەكا كەچی هەموو پۆستەكانی ئایەت و قسەی شێخ و مشایەخە .. كەم كەس هەقیقەتی خۆی دەرئەخا بەگم.
– چار چییە رۆڵە .. هەر سەردەمەو نەوعێكە .. سەردەمی ئێستا سەردەمی خۆگۆڕین و خەڵك لەخشتەبردنە.
+ دەی خوا بیبڕێ‌ بۆ چ سەردەمێكە ..
– كەللەپووت .. ئەڵێم
+ ئەمركە قوربان.
– دائیرەكە ئەڵێی ئاشی ئاو كەوتووە. هیچ بووە؟.
+ رەنگە جەماعەت چووبن بۆ تەعزێی خزمەكەی كا عەبدولكەریم.
– خوا عافوی كا یاخوا .. نەخۆش بوو، چی؟
+ نەوەڵڵا بە گوللەی وێڵ لە حەفلەیەكا كوژرا
– حەفلەو گوللەی وێڵ؟ شتی وا چۆن ئەبێ‌؟
+ بەگم ئیتر قەوما..
– لەسەر چی قەوما؟
+ لەسەر سەرچۆپی.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket