riklam

پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەڵمانیا گرژی تێدەكەوێت

جیهان 06:34 PM - 2018-11-13
.

.

دوای ئەوەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی"هێسن"ی ئەڵمانیا لە28ی مانگی ڕابردوودا بەرێوەچوو دوای دووهەفتە لەفەرزکردنی دەنگەکانی ئەو هەڵبژاردنە دەرکەوتووە نزیکەی 900 دەنگ لەفرانکفۆرت بەهەڵە دراوە ئەم هەڵەیە مەترسی ئەوەی دروستکرد سەرنجامە کۆتاییەکانی یەکلاکردنەوەی هەڵبژاردن داڕمێنێ لەم بارەیەوە شنایدەری ئەندامی ئەنجومەنی شارو بەرپرسی نوسینگەی فرانکفۆرتی هەڵبژاردنەکان بە رۆژنامەی "فرانکفۆرتەر نویس پرێس"ی وت: لەکۆی 270.813 هەزار دەنگی فرانکفۆرت 900 دەنگ لەو پرۆسەیەدا بەهەلە دراوەو نیگەرانی زۆری خۆشی دەربڕی لەوەی کێشەی دەنگدانی ئەلکترۆنی خێرا شەوی هەڵبژاردن رویداوەو لە ئێستادا جارێکیتر هەژمار دەکرێتەوە.

 وتیشی: ئەوەی ئەمەوێت بیڵێم ئەوەیە تاقە شتێک کەدەتوانم جەختی لەسەر بکەمەوە ئەوەیە هیج مەترسیەک نیە کاتێک هەڵە دەکەیت و دانی پێدا دەنێیت بەرپرسی ژوری هەڵبژاردنەکانی فرانکفۆرت ئەمڕۆ دووشەممە 13 تشرینی دووەم.

 وتی: بۆ گەیشتن بەئەنجامی تەواو هەندێک کێشەی تەکنیکی  لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتدا هەیەو تا رۆژی هەینی دەبێ سەرەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی هێسن رابگەیەنرێ ئەوكاتە دەردەکەوێت گۆڕانکاری روودەدات یان نا.

 ئەمە لەکاتیکدایە سەرەڕای پاشەکشەی گەورە لەدەنگەکانیان بەڵام هیشتا یەکێتی دیموکرات مەسیحی وەک هێزی یەکەم بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لەو هەڵبژاردنەدا ماوەتەوەو  ئەگەری هاوپەیمانێتی هەیە لەگەڵ سەوزەکان تاپێکەوە حوکمڕانی هەرێمەکە بکەن چونکە سەوزەکانیش بەجیاوازی 94 دەنگ وەک هێزی دووەم پێش سۆسیال دیموکراتەکان کەوتن و ئەگەر گۆڕانکاریش لەدەنگەکان دروستبێت و سۆسیال دیموکراتەکان بتوانن پێش سەوزەکان بکەون ئەوسا کێشە بۆ دروستبونی حکومەتی هاوپەیمانی یەکێتی دیموکرات مەسیحی و سەوزەکان دروست دەبێت چونکە بەرنامەی پارتی ڕاستڕەو بەکراوەیی ماوەتەوە بۆ گفتوگۆ وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەری هاوپەیمانێتی ئەگەر بەسەرکردایەتی یەکیتی دیموکراتی کۆمەلایەتی مەسیحی دروستببێت.

PUKmedia شیهاب عوسمان/ ئەڵمانیا

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket