riklam

داهێنه‌ری سپایده‌رمان ماڵئاواییكرد

هەمەرەنگ 05:50 PM - 2018-11-13
.

.

رۆژی 12ی تشرینی یه‌كه‌م  ستان لی به‌ناوبانگترین دیزاینه‌ری كۆمپانیای مارڤێلی ئه‌مریكی كۆچی دواییكرد كه‌ به‌ داهێنانی چه‌ندین كه‌سایه‌تی كارتۆنی جیهانی سه‌رسامكردبوو خه‌نده‌ی خستبووه‌ سه‌ر لێوی ملیۆنان كه‌س له‌ جیهاندا.

میدیای ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ستان لی له‌ ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی لۆس ئه‌نجلوس له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆچی دواییكردووه‌.

ستان لی به‌ دامه‌زرێنه‌ری شۆڕشێكی راسته‌قینه‌ی جیهانی له‌ وێنه‌ی جوڵاو و چیرۆكی وێنه‌دار داده‌نرێت، چونكه‌ یه‌كه‌م داهێنه‌ری ده‌یان كه‌سایه‌تی كارتۆنیه‌ كه‌ هاوكاتی گه‌شه‌كردنی چه‌ند نه‌وه‌یه‌كن له‌ ئه‌مریكاو ده‌ره‌وه‌شیدا.

ناوبانگی ستان لی بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا په‌ره‌ی سه‌ند، كاتێك كه‌سایه‌تی سپایده‌رمانی داهێناو له‌بواری چیرۆكی وێنه‌دار له‌ ئه‌مریكا به‌كاریهێنا، هه‌رزوو له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك بلاك پانته‌رو هالك و ئێكس مێن و ئایرۆن مان، جیهانیان ته‌نی.
 
له‌باره‌ی كۆچی ستانلییه‌وه‌، كۆمپانیای مارڤیل سڵاو و رێزی بۆ كاروانی پیشه‌یی ئه‌و دیزاینه‌ره‌ ده‌ربڕی و ستایشی زۆری ده‌ستكه‌وته‌ بێوێنه‌كانی كرد كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌دا به‌دیهێناون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

1568.jpg

 

2555.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket