riklam

زیاتر 16 ملیار دینار بۆ خوێندكارانی كوڕو كچی شه‌هیدان خه‌رجده‌كرێت

ئابوری 02:25 PM - 2018-11-13
.

.

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژانامەوانییدا رایگەیاند کە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم رەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی بڕی ١٦ ملیار و ٨٥٨ ملیۆن دینار بۆ قوتابییانی کوڕ و کچی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی. 

ئەمڕۆ سیشەممە١٣ی تشرینی دووەمی٢٠١٨، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراون مەحموود حاجی ساڵح لە بارەی سەردانەکانیان بۆ بەغدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "لە میانەی کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی تاتوێی گواستنەوەی ئەو ٤٤ ملیار دینارەی کەس و کاری شەھیدان کە مانگانە حکوومەتی ھەرێم دابەشی دەکات بەڵام ئەوکاتەی ئەو بووجەیە دەگوازرێتەوە سەر بەغدا، بڕی پارەکە زیاد دەبێت بۆ ١٠٨ ملیار دینار بەم پێیەش مووچەی کەسوکاری شەھیدان ھاوتای مووچەی کەسو کاری شەھیدان دەکرێت لە بەغدا".

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆکایەتی ئەو زانکۆیانەی کرد کە رێگایان نەدا بەهۆی دواکەوتنی کریی خوێندنەوە پڕۆسەی خوێندنیان پەکی بکەوێت و راشیگەیاند کە قەرزی ساڵی ٢٠١٦ - ٢٠١٧ رەزامەندی خەرجکردنی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ وەرگیراوە.

وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان گوتیشی: "لە ھەوڵی بەردەوامین لەو گفتوگۆیانەی لەسەر بووجەی ٢٠١٩ی عێراقی ھەیە ئەمڕۆ نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی بەغدا دەکەین بەو ئومێدەی ئەنجامێکی باشی ھەبێت".

ناوبراو ئەوەیشی خستەڕوو کە جگە لە یەکخستنی مینحەی کەسوکاری شەھیدان ھەوڵدەدەن مووچەی فەرمانبەرانیش یەکبخەن و پلە بەندییەکانیش لە بەغدا چاک دەکرێن. 

لەبارەی ھەڵوێستی بەرپرسانی حکوومەتی عێراقیش سەبارەت بە یەک خستنی مینحەی کەسو کاری شەھیدان، مەحموود حاجی ساڵح رایگەیاند کە سەرۆکوەزیرانی عێراق پاڵپشتی لەو بابەتە کردووە، چونکە پرسێکی دەستوورییە.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket