riklam

وێستگه‌ی نه‌مری

کتێب 12:57 PM - 2018-11-13
.

.

له‌ نووسینی ئازاد پێنجوێنییه‌، له‌كۆمه‌ڵێك چیرۆك پێكهاتووه‌ كه‌ هه‌ركامیان باس له‌ بابه‌تێكی جیاواز ده‌كات.

نووسه‌ر له‌سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌ی له‌بری پێشه‌كی ده‌نووسێت: كه‌ چیرۆك نووس نییه‌ و سه‌ریش له‌ چیرۆكنووسی ده‌رناكات، چیرۆكه‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك نووسیوه‌ كه‌ هیچ كه‌س تووشی شۆك نه‌كات.

ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر گرنگه‌ و ده‌بێت ئاماژه‌ی پێبكرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نووسه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌كردن دایه‌ و پێی وایه‌ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ نه‌كات گه‌مژه‌یه‌.

باسیش له‌وه‌ ده‌كات كه‌ چیرۆكه‌كانی ئه‌ویش به‌ده‌ر نین له‌ هه‌ڵه‌، پێشی وایه‌ كه‌ هه‌ڵه‌كه‌ كردن شتێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ زیاتر به‌ دوای ڕاستییه‌كاندا بگه‌ڕێت.

نووسه‌ر له‌به‌شێكی تری پێشه‌كییه‌كه‌دا ده‌نووسێت: كم هه‌ر ده‌نووسم ئه‌گه‌ر دڵنیاش بێت كه‌ هیچ كه‌سێك چیرۆكه‌كانی ناوخوێنێته‌وه‌. له‌ زۆربه‌ی چیرۆكه‌كانیدا باس له‌چه‌ند شتی ناشیرینی وه‌ك بێویژدانی، بێ عه‌قلی و نه‌فامی، درۆزنی ، پوله‌كی، ساخته‌چێتی و هه‌ڵپه‌رستی ده‌كات.

ناوی كتێب/ وێستگه‌ی نه‌مری

ناوی نووسه‌ر/ ئازاد پێنجوێنی

بابه‌ت/ چیرۆك

دیزاینی به‌رگ/ سامان عوسمان

هه‌ڵه‌چن/ نووسه‌ر

چاپخانه‌/ چاپخانه‌ی زانا

ساڵی چاپ/ 2018 – سلێمانی

تیراژ/ 1500 دانه‌

نرخ/ 1500 دینار

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket