riklam

سووچی خه‌ڵاته‌كه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه‌

جیهان 10:30 AM - 2018-11-13
.

.

به‌تاوانی پشتگیری كردن له‌ تاوان و كوشتنی موسڵمانانی میانمار ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاته‌كه‌ی له‌ باڵوێزی ویژدان وه‌رده‌گرێته‌وه‌.

ئانگ سان سووچی ساڵی 2009 له‌لایه‌ن ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك باڵوێزی ویژدان ده‌ستنیشان كرا و خه‌ڵاتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ی پێبه‌خشرا، به‌ڵام دواتر كه‌ بوو به‌ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ كوشتاری موسڵمانانی میانمار و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد خه‌ڵاته‌كه‌ی لێبسه‌ندرێته‌وه‌.

ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاریدا باڵاترین خه‌ڵاتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ كه‌ ناسراوه‌ به‌ خه‌ڵاتی باڵوێزی ویژدان له‌ ئانگ سان سووچی وه‌ربگرێته‌وه‌، چونكه‌ ئیتر ئه‌و باڵوێزی ویژدان نییه‌ و پشتگیری له‌ توندوتیژی و شه‌ڕ ده‌كات.

كومی نیادۆ سكرتێری ڕێكخراوی لێبوردنی گشتی له‌نامه‌یه‌كدا بۆ سووچی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ تو نه‌توانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیت بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و عه‌داله‌ت و یه‌كسانی له‌ میانمار به‌كار بهێنیت، چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه‌ تۆ وه‌ك باڵوێزی ویژدان ڕۆڵی خۆت بگێریت، هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ تۆ نائومێد بووین و تۆ ئیتر سیمبولی هیوا و ئازایی و داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ نیت و خه‌ڵاته‌كه‌ت لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌.

سووچی ساڵی 2016 ده‌سه‌ڵاتی میانماری گرته‌ ده‌ست و له‌ئێستادا تاوانباره‌ به‌ كوشتنی موسڵمانانی ئه‌و وڵاته‌.

PUKmedia و/ هه‌نگاو جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket