یه‌كه‌مین كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی به‌ڕێوه‌چوو
ئابوری 09:48 AM - 2018-11-13.
یه‌كه‌مین كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی هه‌رێمیش رایگه‌یاند: پێویسته یه‌كێك له‌كاره گرنگه‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه تاپۆ كردنی ناوچه پیشه‌سازییه‌كانبێت، چونكه ئه‌مه گرفتێكی زۆر گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م به‌ره‌و پێش چوونی كه‌رتی پیشه‌سازی.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 1-11-2018 یه‌كه‌مین كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێم و نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی و دارایی و پلاندانان و شاره‌وانی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران و یه‌كێتی هاوورده‌و ناردنكارانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رمایه‌گوزارو كۆمپانیاكانی بواری كه‌رتی تایبه‌ت به‌هاوكاری هه‌ره‌یه‌ك له‌كۆمپانیای قابیاب بۆ به‌رهه‌م هێنانی كارتۆن و ئینستیتیۆتی ئابوری ئه‌مریكی – كوردیله‌ئۆتێل رۆتانای شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، له‌م كۆنفرانسه‌دا له‌رێگه‌ی دوو پانێڵی جیاجیاوه ره‌وشی ئێستای كه‌رتی پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی ئه‌م كه‌رته و گرنگترین ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌ڕووبه‌ڕووی به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌م كه‌رته ده‌بنه‌وه تاوتوئ كران.
دواتریش له‌كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ندین راسپارده و پێشنیاری گرنگ بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌م كه‌رته خرانه‌ڕوو بڕیاریش وایه هه‌موو ئه‌و راسپاردانه ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ و كه‌رتی تایبه‌ت بكرێن، سه‌باره‌ت به‌گرنگی سازكردنی كۆنفرانسه‌كه له‌كاتی ئێستا‌و چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێش چوونی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌م راپۆرته‌دا سه‌رنج و تێڕوانینی هه‌ندێ له‌پسپۆڕو شاره‌زایان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌خه‌ینه‌ڕوو .
سه‌ره‌تا دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌گرنگی سازكردنی كۆنفرانسه‌كه وتی: خۆشحاڵم به‌سازكردنی ئه‌م كۆنفرانسه، هیوادارم گفتوگۆ‌و راپارده‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه ببێته مایه‌ی به‌ره‌و پێش بردنی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌داهاتوو، هه‌روه‌ها داواكارین له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌هه‌موو ئه‌و یاسا كۆنانه‌ی كه‌ئێستا له‌گه‌ڵ ره‌وشی به‌رو پێشوونی ئه‌م كه‌رته ناگونجێن بگۆڕدرێن یاخود به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن كارگه‌و دامه‌زراوه پیشه‌سازیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌موار بكرێنه‌وه.
وتیشی: پێشنیار ده‌كه‌م كه ئه‌نجومه‌نی ئابووری هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌و كارگه‌و دامه‌زراوه پیشه‌سازیانه‌ی كه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له‌كار له‌كاركه‌وتوون دووباره بخرێنه‌وه‌گه‌ڕ، له‌هه‌مان كاتیش پێویسته زیاتر گرنگی به‌و كاره‌و دامه‌زراوه پیشه‌سازیانه بدات هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌یان چاره‌سه‌ر بكات كه‌دێنه به‌رده‌میان.
راشیگه‌یاند: به‌پێویستی ده‌زانم كه یه‌كێك له‌كاره هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه تاپۆ كردنی (تملیك) ناوچه پیشه‌سازیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت، چونكه ئه‌م بابه‌ته گرفتێكی زۆر گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م به‌ره‌و پێش چوونی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان و نمونه‌ی زۆری له‌م بابه‌ته‌ش له‌ولاتانی ئه‌وروپا و ئاسیا‌و ده‌وروبه‌رمان هه‌ن كه ئه‌م یاسایه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن كه زۆربه‌ی ناوچه پیشه‌سازی و دامه‌زراوه پیشه‌سازیه‌كانیان موڵكی كه‌رتی تایبه‌تن.
ئه‌حمه‌د رێكانی سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان، هه‌ر سه‌باره‌ت به‌سازكردنی كۆنفرانسه‌كه‌وه پێی راگه‌یاندین: ئێمه وه‌ك یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان زۆر خۆشحاڵین به‌سازكردنی ئه‌م كۆنفرانسه، هه‌روه‌ها پاڵپشتی ته‌واوی سازكردنی ئه‌م كۆنفرانسه‌و چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانی به‌رده‌م كه‌رتی پیشه‌سازی و جێ به‌جێكردنی ئه‌نجام و راسپارده‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه ده‌كه‌ین، هیوادارین كه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا كه‌رتی پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان بگاته به‌رزترین ئاستی و كاڵا‌و به‌رهه‌مه پیشه‌سازیه‌كانی هه‌رێم كێبڕكێ ی ته‌واوی كاڵا‌و به‌رهه‌مه بیانیه‌كان بكات.
وتیشی: كاركردن به‌یاسای ژماره (4) ی ساڵی 2006 هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ بوو كه‌توانرا مۆڵه‌تی فه‌رمی به‌پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌موو بواره‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و بازرگانی و گه‌شتوگوزارو رێگا‌و بان و نیشته‌جێبوون بدرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گوژمه‌ی هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌م رووه‌وه مۆڵه‌تیان پێ درا نزیكه‌ی (50) ملیار دۆلار بووه.
راشیگه‌یاند: به‌مه‌ستی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان پێویسته كار به‌یاسای پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵ بكرێت و هه‌وڵ بدرێت زیاتر گرنگی به‌به‌رهه‌می خۆماڵی بدرێت، هه‌روه‌ها خه‌رجی كرێ ی كاره‌با و دابینكردنی نه‌وتی ره‌ش له‌سه‌ر خاوه‌ن كارگه‌كان كه‌م بكرێته‌وه، له‌هه‌مان كاتیش كار بۆ تاپۆ كردنی ناوچه پیشه‌سازیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، بتوانرێت خزمه‌تگوزاری پێویستی وه‌كو رێگاوبان و ئاو‌و كاره‌با بۆ ناوچه پیشه‌سازیه تازه‌كان دابین بكرێت .
د. سه‌لمان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری جێ به‌جێكار له‌كۆمپانیای قابیاب بۆ به‌رهه‌م هێنانی كارتۆن و كیسی كاغه‌ز، سه‌باره‌ت به‌ئامانجه‌كانی هاوكاری كردن بۆ ساز كردنی ئه‌م كۆنفرانسه پێی راگه‌یاندین: گرنگترین ئامانجمان په‌ره‌پێدانی به‌بواری پیشه‌سازی چونكه ئێمه وه‌كو كۆمپانیاكه‌مان له‌بواری به‌رهه‌م هێنانی پیشه‌سازی كارده‌كه‌ین، بۆیه هه‌ر گه‌شه‌پێدانێك به‌كه‌رتی پیشه‌سازی كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ره‌و پێش چوونی كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌گشتی و كار‌و چالاكیه‌كانی كۆمپانیاكه‌مان به‌تایبه‌تی، باوه‌ڕیشمان وایه په‌ره‌پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌هۆی دروستكردنی ژێرخانێكی ئابووری به‌هێزو له‌رووه‌شه‌وه ده‌توانرێت به‌رهه‌م و داهاتی ئابووری هه‌رێم زیاد بكرێت هه‌لی كاری زیاتریش بۆ هاوڵاتیانی خۆمان بڕه‌خسێنرێت ، هه‌روه‌ها دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و سه‌قامگیرترو به‌دامه‌زراوه‌یی تر ببات .
وتیشی: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه له‌م كۆنفرانسه‌دا پشتیوانی ته‌واوی بواری وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین ، هه‌روه‌ها له‌رێه ئه‌م كۆنفرانسه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ر ركردنی هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه ده‌كه‌ین كه‌دێنه پێش بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
راشیگه‌یاند: كۆمپانیاكه‌مان گه‌وره‌ترین به‌رهه‌م هێنانی كارتۆن و كیسی كاغه‌زه له‌ئاستی عێراق و شه‌شه‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌م هێنانی كارتۆن و كیسی كاغه‌زه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته كه له (3) به‌ش پێكهاتووه ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له‌به‌شی به‌رهه‌م هێنانی كارتۆن و به‌شی چاپی ئۆفسێت به‌شی سیكیورتی چاپه‌مه‌نیه، ئێمه له‌كۆمپانیاكه‌مان ده‌توانین رێژه‌ی 100% به‌رهه‌می كارتۆن و پێداویستیه‌كانی كاغه‌ز بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ین و ئه‌وه‌ی ده‌شمێنێته‌وه ره‌وانه‌ی شاره‌كانی ناوه‌راست و خوارووی عێراقی ده‌كه‌ین .
تارا شوان سه‌رۆكی ئینستیتیۆتی ئابوری ئه‌مریكی – كوردی، هه‌ر سه‌باره‌ت به‌گرنگی سازكردنی كۆنفرانسه‌كه وتی: ئێمه وه‌كو ئینیستیتیۆته‌كان به‌گرنگی ده‌زانین كه له‌كاتی ئێستادا كۆنفرانسێكی له‌م جۆره كه یه‌كه‌مین كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازیه له‌هه‌رێمی كوردستان ساز بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌رێگه‌ی راسپارده‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه‌وه بواری بوژانه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان له‌كه‌رتی پیشه‌سازی به‌هێزتر بكه‌ین به‌تایبه‌تی له‌كاتی ئێستا كه ئه‌و هه‌موو گۆڕانكاری و كێشه ئابووریانه‌ی كه له‌جیهان له‌ئارادان به‌تایبه‌تی له‌نێوان ئه‌مریكاو وڵاتی ئیران كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ره‌وشی ئابووری و بازاڕی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت ئێمه له‌ئێستاوه گرنگی به‌هه‌موو سێكته‌ره ئابووریه‌كان بده‌ین به‌تایبه‌تی له‌كه‌رتی پیشه‌سازی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پشت به‌به‌رهه‌م و داهاتی ئابووری خۆمان ببه‌ستین.
وتیشی: ئێمه وه‌كو ئینستیتیۆته‌كه‌مان هه‌میشه هه‌وڵمان داوه كه‌چه‌ندین كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌موو سێكته‌ره ئابووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ساز بكه‌ین و له‌مانگی (6) ئه‌مساڵیش له‌وڵاتی ئه‌مریكا چه‌ندین كۆنفرانس بۆ سه‌رمایه‌دارو بازرگان و پسپۆڕ‌و شاراه‌زایانی هه‌ردوو لا رێكخست و مه‌به‌ستیشمان ئاڵۆگۆڕی بیرورا‌و سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زمونی وڵاتی ئه‌مریكا بوو له‌بواری وه‌به‌رهێنانی ئابووریه‌وه .
شێخ مسته‌فا شێخ عبدلوره‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌و هه‌نارده‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌كۆنفرانسه‌كه‌وه پێی راگه‌یاندین: رێكخستنی ئه‌م جۆره كۆنفرانسانه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌كاتی ئێستا كه‌هه‌ردوو سێكنه‌ری كشتوكاڵ و پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان زۆر فه‌رامۆشكراوون، بۆیه له‌رێگه‌ی سازكردنی ئه‌م كۆنفرانسانه‌وه ده‌توانرێت هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ئابووری به‌روپێش به‌رین به‌و مه‌رچه‌ی كه‌حكومه‌ت گوئ له‌راسپارده‌كانی ئه‌م كۆنفرانسانه بگرێت و بیانخاته بواری جئ به‌جێكردنه‌وه .
وتیشی: ئێمه وه‌كو یه‌كیتیه‌كه‌مان زۆر گرنگی به‌په‌ره‌پێدانی هه‌ردوو سێكته‌ری كشتوكاڵ و پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین چونكه ئه‌م دوو كه‌رته به‌بڕبڕه‌ی پشتی پێشكه‌وتنی ئابووری وڵاتان داده‌نرێن، ئێمه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌میشه پلان و پێشنیاری هه‌مه لایه‌نه‌مان خستوه‌ته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خاوه‌نی به‌رهه‌م و داهاتی خۆماڵی خۆمان بین و چیتر پشت به‌وڵاتانی ده‌ره‌وه نه‌به‌ستین، هه‌رچه‌نده كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌رامه‌تی سروشتی جۆراوجۆرمان هه‌یه، به‌ڵام جێگه‌ی داخه كه‌تاكو ئێستا ئێمه به‌ده‌ست گرفتی كه‌می كه‌ره‌سته‌ی خاوی سروشتی و كانزایی و كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵی و نه‌بوونی ئه‌زموون و شاره‌زایی ده‌ناڵێنین بۆیه وه‌كو پێویست نه‌مانتوانیوه بواری ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێش به‌رین .
دكتۆر نه‌سره‌ت خۆشناو مامۆستای زانكۆ‌و شاره‌زا له‌بواری كارگێڕی و ئابووری، له‌م باره‌یه‌وه وتی: رێكخستنی ئه‌م جۆره كۆنفرانسانه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ، به‌ڵام هیوادارم ئه‌م جۆره چالاكیانه ته‌نیا بۆ خۆده‌رخستن له‌به‌رده‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و نوسینی سه‌ر كاغه‌ز نه‌بێت ، پێویسته هه‌وله‌كان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی راسته‌قیه بێت ئه‌ویش بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازیه له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی رزگارمان بێت له‌هاوورده كردنی به‌روبوومه بیانیه‌كان و بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر به‌رهه‌م هێنانی خۆماڵی .
وتیشی : گرفتی سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌یه كه‌حكومه‌تی هه‌رێم پاڵپشتی كه‌رتی تایبه‌ت ناكات، هۆكاره‌كه‌شی بۆ بوونی ئه‌و یاسا سه‌قه‌ت نه‌گونجاوانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌هی حكومه‌تی عێراقی پێشوون و ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان كاریان پێ ده‌كرێت، بۆیه ده‌بێت هه‌موو ئه‌و یاسایانه هه‌موار بكرێنه‌وه، له‌هه‌مان كاتیش پێویسته هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگ و هاوكار بن بۆ په‌ره‌پێدان و بووژانه‌وه‌ی بواری ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستاندا .
دكتۆر ئه‌نوه‌ر عه‌بدوڵا راوێژكار كه‌رتی تایبه‌ت له‌یه‌كێتی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ئێستای ئابووری و كه‌رتی پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان وتی: دیاره بواری سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ریه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ر ره‌وشی ئابوری هه‌یه و هه‌موو بڕیاره سیاسیه‌كان زاڵن به‌سه‌ر بنه‌ما ئابووریه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌ی ولاتانی ده‌ره‌وه كه جومگه‌و بنه‌ما ئابووریه‌كان كۆنترۆڵی هه‌موو بوارێكی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیان كردووه، له‌هه‌مان كاتیش ئێمه له‌كوردستان پلانێكی ئابووری هه‌لایه‌نه‌مان نیه كه‌بتوانین رووبه‌ڕووی هه‌موو گرفته ئابووریه‌كان بینه‌وه كه‌دێنه پێشمان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چاره‌سه‌ری ریشه‌ییان بۆ دابنێین.
وتیشی: جگه له‌نه‌بوونی پلانی ئابووری، ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست گرفتی ژێرخانی بریاری سیاسیه‌وه ده‌ناڵێنین كه زاڵ بووه به‌سه‌ر كه‌سانی راوێژكار‌و پسپۆڕان و زانكۆكان و سه‌نته‌ری ستراتیژی وتوێژینه‌وه‌ی ئابووری و خودی بازاڕ كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پرس و رایان وه‌رناگیرێت و په‌راوێز خراوون ، ئه‌مانه ده‌توانن ژێرخانی بڕیاری سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها ده‌توانم بڵێم ئێمه نه‌مانتوانیوه به‌پێی ئه‌و نوێكاری و جیهانگیریه‌ی كه له‌بواری وه‌به‌رهێنانی ئابووری هاتۆته ئاراوه سوودی لێ وه‌ربگرین، بۆیه پێویسته هاوسه‌نگیه‌ك له‌نێوان سروشت و زانیاری و داهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای ئێستا رابگرین و گرنگی به‌به‌رهه‌م و كه‌ره‌سته خۆماڵیه‌كانمان بده‌ین .
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئارام ئه‌نوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی قه‌رزی بچوكی لاوان له‌وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌باره‌ت به‌پێدانی پڕۆژه‌ی قه‌رزی بچوك به‌خاوه‌ن كارگه‌كانه‌وه وتی: كه‌رتی پیشه‌سازی یه‌كێكه له‌كه‌رته هه‌ره گرنگه‌كانی گه‌شه‌كردنی ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستان، ئێمه‌ش وه‌كو پڕۆژه‌ی پێدانی قه‌رزی بچوك به‌لاوان چه‌ندین گرفتی گه‌وره‌مان رووبه‌ڕوو بۆته‌وه له‌وانه، زۆری رۆتین له‌دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و نه‌بوونی پاڵپشتی دارایی بۆ پڕۆژه‌كه‌مان و زیاد كردنی كرێ ی كاره‌بایه له‌سه‌ر خاوه‌ن پڕۆژه‌كان .
وتیشی: ئێمه وه‌كو پڕۆژه‌كه‌مان هه‌میشه پشتیوانی خۆمان بۆ خاوه‌ن كارگه‌و پڕۆژه بچوكه‌كان ده‌ربڕیوه كه‌هاوكاریان بین بۆ دامه‌زراندن و سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانیان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه هه‌ر له‌ساڵی 2011 وه تاكو ئێستا به‌بڕی زیاتر له (76) ملیار دینار هاوكاری (8136) پڕۆژه‌ی جۆراوجۆرمان له‌بواره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار كردووه .
PUKmedia فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19