riklam

مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی: شانازییه‌ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌به‌كه‌مان پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌یه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:43 PM - 2018-11-12
.

.

وه‌فدێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی و راهبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌كته‌ب و ژماره‌یه‌كی فراوان له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد.

له‌ دیدارێكدا قادر عه‌زیز به‌ ناوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ( ی. ن. ك ) ه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ كردو رایگه‌یاند: له‌ رابردودا مامۆستا ئازاد رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و له‌ هه‌ر به‌شێكدا كاری كردبێت سه‌ركه‌ووتوو بووه‌و ئومێدی سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواست.

لای خۆشییه‌وه‌ راهبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم رایگه‌یاند: جێگای شانازییه‌ كه‌ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌به‌كه‌مان ئێستا پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و وه‌ك مه‌كته‌بی راگه‌یاندن به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌میشه‌و هه‌رده‌م له‌ خزمه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌دابین و چیمان پێبكرێت بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجامی بده‌ین.

دواتر ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ وێرای به‌خێرهێنانی وه‌فده‌كه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن رایگه‌یاند: له‌ رابردوودا مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له‌ رێگه‌ی ده‌زگا بینراو بیستراو خوێنراوه‌كانییه‌وه‌ هاوكارییه‌كی باشی هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌و ئومێد ده‌خوازم به‌رده‌وامبن له‌و خزمه‌تانه‌و به‌گه‌رمییه‌وه‌ به‌ڕێیكردن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket