riklam

مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی سه‌ردانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 08:58 PM - 2018-11-12
.

.

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، وه‌فدێكی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ن.

ڕۆژی 11-11-2018، وه‌فدێكی باڵای مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ پێك هاتبوون له‌ قادر عزیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و حزبه‌، ڕه‌هبه‌ر سید ئیبراهیم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی هاوڕێ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندن سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد.

 مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربونی پارێزگاری نوێی هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی ئیداری ئه‌م پارێزگایه‌ بوو. له‌ وێستگه‌یه‌كی سه‌ردانه‌كه‌یان زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له‌ د.تحسین عبدالكریم زه‌نگه‌نه‌ سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و مامۆستایانه‌وه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازی كران.

له‌ دانیشتنێكدا له‌ بینای سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ، سه‌رۆكی زانكۆ سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی ئاڕاسته‌ كردن بۆ ئه‌و سه‌ردان و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یان ، هیوای خواست كه‌ بتوانن هاوكاری زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ته‌واوی ئیداره‌ی پارێزگاكه‌ بن له‌ پێناو گه‌یاندنی ده‌ستی خزمه‌تی حكومه‌ت و ڕێكخراو و لایه‌نه‌كان هه‌تا بتوانرێت شیاوترین خزمه‌ت به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و زانكۆكه‌ی و ڕه‌وشی خوێندن بكرێت تیایدا.

لای خۆشیانه‌وه‌ وه‌فد میوان سوپاسی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ستافه‌ زانستی و كارگێڕیه‌كه‌ی كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا توانیویانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش و به‌رچاو خزمه‌ت به‌ ڕه‌وتی خوێندن له‌ پارێزگای هه‌له‌بجه‌ و زانكۆدا بكه‌ن، هه‌روه‌ك له‌ پله‌به‌ندی زانكۆكانی جیهان و كوردستان پله‌یه‌كی یه‌كجار باش ببڕن و پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌خۆوه‌ ببینن. داوایان كرد كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌مساڵی خوێندن و ساڵانی داهاتوو بتوانرێت به‌هه‌مان گیانه‌وه‌ ئه‌ركه‌كان به‌ڕێوه‌ ببرێن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket