riklam

قوباد تاڵه‌بانى: ده‌بێت له‌ ئاستی متمانه‌ى هاوڵاتیان بین

ی.ن.ک‌‌ 07:20 PM - 2018-11-12
.

.

پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 12-11-2018، به‌ سه‌رپه‌رشتى قوباد تاڵه‌بانى، فراكسیۆنى یه‌كێتى لە پەرلەمانی کوردستان، كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامدا.

سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان وەک رێزێک بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان ده‌ستى پێكرد، دواتر بێگه‌رد تاڵەبانی كورته‌یه‌كى باس كرد له‌ سه‌ر چۆنیه‌تى كار كردن له‌ په‌رله‌مانی‌ خولى پێشوو و چه‌ند خالێكى گرنگیشى خسته‌روو كه‌ پێویسته‌ له‌م خوله‌دا گه‌ڵاله‌ بكرێن .

دواتر قوباد تاڵه‌بانى وێڕاى پیرۆزبایى دەستبەکار بوونی‌ ئه‌ندامانى نوێی په‌رله‌مان، داواى لێكردن هەمووان هاوكار و هه‌ماهه‌نگی یەک بین و فراكسیۆنێكى یه‌كگرتوو بین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین پرۆژه ‌یاساى باشتر  پێشكه‌ش بكه‌ین له‌ پێناو خزمه‌تى هاوڵاتیان.

پاشان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ئه‌ركه‌ قورسه‌كه‌ له‌ ئێستاوه‌ ده‌ست پێ ده‌كات چونكه‌ هه‌ر یه‌كێكمان ئه‌ركى به‌رگرى و داواكردنى مافى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكی له‌سه‌ر شانه‌ و ده‌بێت ئەو ئەرکە بەجێ بێنین وله‌ ئاست ئه‌و متمانه‌یه‌ بین كه‌ هاوڵاتیان پێىان به‌خشیوین، وتیشى" ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى كه‌ به‌ خه‌ڵكمان داوه،‌ ده‌بێت ئیشیان لەسه‌ر بكرێت و جێبه‌جێ بكرێن وەک ئارامى و هه‌لى كار و خزمه‌ت و بەڵێنەکانی تریش.

هه‌روه‌ها جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى پته‌ومان هه‌بێت له‌گه‌ڵ حزب بۆ ئه‌وه‌ى سیاسه‌ت و پلانى حزب بۆخزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان جێبه‌جێ بكه‌ین.

ئینجا وتیشى" ده‌بێت په‌یوه‌ندى حكومه‌ت و په‌رله‌مان ته‌ندروست بێت و په‌رله‌مان رۆڵى خۆى ببینێت وه‌ك ده‌زگایه‌كى ته‌شریعى  چاودێرى كاره‌كانى حكومه‌ت بكات".

له‌ كۆتایى قسه‌كانیدا، قوباد تاڵه‌بانى دووپاتى كرده‌وه‌، ده‌بێت هه‌موومان ئه‌و ئه‌ركه‌ى له‌سەر ‌ شانمانه‌ جێبه‌جێ بكرێت و خزمه‌تى باشتر به‌ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ین.

له‌ كۆتایى كۆبونه‌وه‌كه‌دا، په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنى یه‌كێتى سه‌رنج و تێبینى و پێشنیارى خۆیان خسته‌ روو و گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket