riklam

حاكم قادر: كورد و عه‌ره‌ب هاوخەباتی ئازادی بن

ی.ن.ک‌‌ 06:31 PM - 2018-11-12
.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان پێشوازی كرد لەوەفدێكی باڵای ڕەوتی حیكمە بەسەرۆكایەتی سەید حەسەن حەكیم ئەمینداری گشتی ڕەوتی حیكمەو وەفدی هاوڕێی.

لەدیدارێكدا هەردوولا بەگرنگییەوە باسیان لە هەنگاوەكانی بەرەو پێشچوون وگەشەكردنی بەپەیوەندییە لەمێژینەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ڕەوتی حیكمەیان خستە ڕوو , لە بەرامبەردا حاكم قادر ستایشی ڕۆڵی جوامێری و بەهەڵوێست ونیشتمانپەروەری بنەماڵەی حەكیمی لەگەڵ گەلی كورد بەگشتی و دۆستایەتی پتەویان لەگەڵ كۆچكردوو (مام جەلال) بەرز نرخاندو ووتی هەردوو گەلی كورد وعەرەب لەعيراقدا لەپرسە نیشتمانییەكاندا لەپێناو دەستەبەركردنی ئازادیدا هاوخەبات وهاوهەڵوێست بوون .

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا كردنەوەی نوسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەشاری (نەجەف) بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكان وتوندوتۆڵكردنی پێگەوپرسی پێكەوەژیانی نەتەوە وئاینە جیاوازەكان بەگرنگ باسوخواسی لەبارەوە كرا .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket