riklam

ماڵەگەورەكەی مام...

بیروڕا 06:27 PM - 2018-11-12
.

.

ماڵەگەورەكەی مام – رێبازە پیرۆزەكەی مام – چەپكە گوڵەكەی مام.....

دوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی (ی.ن.ك) لە ماڵە گەورەكەی مام لە دەباشان بە ئامادەبونی هەردوو جێگرانی سكرتێری گشتی لەسەر بانگێشتی بەڕێز پاڤڵ تاڵەبانی جارێكی تر سەركردایەتی (ی.ن.ك) دووپاتی كردەوە كە هەموولایەك بە كۆدەنگی لە ماڵە گەورەكەی جەنابی سەرۆك مام جەلال بڕیاریاندا پابەندبن بە ڕێبازە پیرۆزەكەی مام چەپكە گوڵەكەی مام هەموو بەڵێنیاندا یەكێتی ناو یەكێتی وەكو بیل بیلەی چاوەكان بپارێزن.

یەكێتی جارێكی تر بە هەموو كۆمەڵانی خەڵكی  كوردستان‌و سەرجەم چینوتوێژەكان ئەڵێت یەكێتی حزبێكی زیند‌و سەربەرز‌و بەهێزە حیزبی هەڵقوڵاوی ناو كۆمەڵگەی كوردەواریە لە هەلومەرجی دژوار‌و پێویستدا لە دایكبووە بە فەلسەفە‌و ڕێبازەكەی مامی گەورەمان پەروەردە كراوە بۆیە ئەگەر جارەجارەش لەسەر بیروڕای جیاواز كێشەیەك دروست ببێ‌ لە دواجاردا هەموو بیروڕاكان یەك ئەگرنەوە بەرژەوەندی باڵای یەكێتی ڕەچاو ئەكەن‌و ناوماڵی یەكێتی ڕێك دەخەنەوە ئەیبەنەوەسەر سكەی خۆی یەكێتی خاوەنی ڕێكخستنێكی پتەوی بەهێزە ڕەگو ڕیشەی پتەوی بەهێزی هەیە هەرگیزا‌و هەرگیز لە بن نایەت وتە پیرۆزەكەی مام (شاخی سەفین لەبن بێت یەكێتی لەبن نایەت).

لەسایەی پێگەی بەهێزی یەكێتی لەناو جەماوەر‌و عێراق‌و ناوچەكە ژمارەیەكی بەهێز‌و دیارە لە ڕووی سیاسی‌و سەربازی‌و جەماوەریەوە.

ئەمڕۆ سەلماندی بۆ هەموو دنیا كە ناوخۆی یەكێتی‌و ناوماڵی یەكێتی یەكو یەكگرتووە لە سەركردایەتیەوە تا دەگاتە بنكەكانی ڕێكخستن بەیەك دەنگو یەك هەڵوێست یەكێتی ئەپارێزن هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق‌و كوردستان ئەوەی سەلماند كەچۆن لەبانگەشەی هەڵبژاردندا بەیەك دەنگ هاواریان دەكرد بۆ سەقام گیری – بۆ خزمەت – بۆ هەلی كار ئەنجامەكەشی سەركەوتنی گەورەی یەكێتی بوو لە هەردوو هەڵبژاردنەكەدا.

جەماوەری (ی.ن.ك) ڕێكخستنەكانی دڵسۆزەكانی هەموو دڵ خۆشن ناو ماڵی یەكێتی بەكۆكراوەی‌و یەكگرتوی ئەبینن لە داهاتوشدا لە پەرلەمانی عێراق‌و كوردستان لە حكومەتی داهاتوی هەرێمی كوردستان لە پێشەوەی داكۆكی كار دەبن لە مافە ڕەواكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەسەرجەم چینوتوێژەكانی یەوە ئارامی‌و سەقام گیری‌و خزمەت بۆ گەلی كوردستان بەرقەرار دەكەن لە داهاتوی نزیكدا بەم یەكویەكگرتوی یە (ی.ن.ك) خۆی نوێ‌ ئەكاتەوە بەرە‌و بەستنی كۆنگرەی چوارەم هەنگا‌و هەڵ ئەگرێ‌ لە هەلومەرجی رەخساودا.

عبدالله حاجی سعید 

 یاریدەدەری سكرتێری گشتی بۆ كاروباری  بازرگانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket