riklam

دابه‌شكردنی نه‌وتى پار له‌ سلێمانى به‌رده‌وامه‌

ئابوری 03:40 PM - 2018-11-12
.

.

دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وامه‌ و له‌ ئێستادا له‌ مه‌ڵبه‌ندی 9 نه‌وت دابه‌شده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، دابه‌شكردنی نه‌وت رۆژانه‌ له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆ 12-11-2018 نه‌وت له‌ مه‌ڵبه‌ندی 9 دابه‌شده‌كرێت.

وتیشی: رۆژانه‌ نه‌وت بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و سنوری پێنجوێن و گه‌رمیان و شارباژێڕ و شوێنه‌ سارده‌كان ده‌نێرین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوابه‌دوای ته‌واوبونی مه‌ڵبه‌ندی 9 و 10 دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ مه‌ڵبه‌ندی 1 ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی نه‌وتی ساڵی پار وه‌رده‌گیرێت و له‌ سنوری پێنجوێن و شوێنه‌ سارده‌كان نه‌وتی ئه‌مساڵیش دابه‌شكراوه‌و به‌رده‌وامیشه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket