هیوا بچێنین
بیروڕا 12:36 PM - 2018-11-12.
رۆژی هه‌ینی هه‌فتا سه‌ركرده له سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی جیهان، له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، كۆبوونه‌وه له رێوڕه‌سمی یاده‌وه‌ری جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا.
ه‌وه سه‌ده‌یه‌كی ته‌واوه و له هه‌مان كات و ساتدا له كاژێری 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 11-11-1918 واته رێك به رۆژ و كاژێر 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 11-11-2018 دا تاجه‌گوڵینه‌یان له سه‌ر گۆری سه‌ربازی وونی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م دانا .. ئه‌و جه‌نگه‌ی بووه مایه‌ی كوژرانی 10ملیۆن سه‌رباز و كاولكردنی سه‌دان هه‌زار شار و شارۆچكه و گوند، كه بووه هۆی روودانی دواپله‌ی نه‌ویستراوی توندوتیژی به‌رامبه‌ر مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی.
بۆ ئه‌م یاده‌وه‌رییه شیرینه‌ی دوای تاڵییه‌كی جه‌نگ، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی ئاوا ده‌ستی به قسه‌كردن كرد: پێویسته هیوا بچێنین نه‌ك ترس و دڵه راوكێ ..له وتاره‌كه‌یدا كه ده‌كرێ بكرێته بنه‌مایه‌كی دۆستانه له ته‌واوی كێشه و ململانێكدا له هه‌ركوێیه‌ك هه‌بن. پێویسته هه‌موو سه‌ركرده‌كانی كوردیش كه گۆشكراوی خه‌باتن و قوربانییان داوه بۆ گه‌یشتن به ئارامی و ته‌بایی و خۆشگوزه‌رانی، هه‌ر به‌وجۆره بیر بكه‌نه‌وه .. هیواده‌كرێت هه‌مووان پێێ بوێرن و به به‌رده‌وامی بیده‌نه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان. سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانۆئیل ماكڕۆن له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: ( پێویسته له‌سه‌رمان بیر له ئاینده بكه‌ینه‌وه و چی بكه‌ین پێویسته و ئاماژه‌شی به نه‌یارانی مرۆڤایه‌تیدا كه چۆن هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌لیان بۆ هه‌ڵبكه‌وێت، وه‌ك شه‌یتانه كۆنه‌كان ده‌رده‌كه‌ونه‌وه و ئاژاوه و دووبه‌ره‌كی ده‌نێنه‌وه .. ).
ئه‌م ووتانه ئاگاداركردنه‌وه‌یه بۆ هه‌مووان له‌سه‌ر ململانێی ناپه‌سه‌ند و به‌رژه‌وه‌ندكارییه‌كان له هه‌ركوێیه‌ك هه‌بن، نه‌یارانی مرۆڤایه‌تی و پێكه‌وه ژیان سوود له ناكۆكییه‌كان وه‌رده‌گرن و ئاژاوه‌گێری ده‌سازێنن. ئه‌مه په‌یامێكه بۆ مرۆڤایه‌تی، ئه‌و مرۆڤایه‌تییه‌ی هه‌مووان له په‌یڕه‌وه‌كانمانا چ وه‌ك تاك یان وه‌ك گروپ و پارت، په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ین .. بۆچوونه‌كانی تۆتالیتاری و فیدالیزم و تاكڕه‌وی، جگه له نه‌هامه‌تییه‌ك وه‌ك ته‌واوی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی مرۆ خودی خۆی به‌سه‌ر خۆیدا ده‌هێنێ چ ده‌رئه‌نجامێكی نابێ. ئه‌و ده‌رئه‌نجامه ناپه‌سه‌ندانه‌ی جه‌نگ و ترس و دوودڵی به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا ده‌یهێنێ هه‌موو پێشكه‌وتن و ئاشتی و هه‌له زێرینه‌كانی گه‌شه‌كردن دوا ده‌خات و یان له ده‌ستیان ده‌دات، هه‌موو بواره‌كانی ده‌سه‌ڵات و قۆرخكردن و جیابوونه‌وه و تاكڕه‌وییه‌ك تاقی كراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ماوه یه‌كتر خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروست و راست، ئاخر ئه‌زموونه‌كانی ژیانی پێشوو ده‌ریانخستووه، پاش هه‌موو شێوازه نادروست و ناپه‌سه‌نده‌كانی پێكه‌وه نه‌گونجان، پاشی هه‌موو ئه‌و ترس و دڵه‌راوكێیه‌ی ده‌درایه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، گه‌ڕانه‌وه بووه بۆ یه‌كتر خوێندنه‌وه و ته‌بایی و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی هه‌ل و مه‌رج و بارودۆخی بابه‌تی و خۆیی ناو هه‌رێم.
ئه‌مڕۆ له وڵاتی ئێمه‌دا زمانی گفتوگۆ و دانوستان پاش ئه‌و هه‌موو وێرانكارییه‌ی به شه‌ڕ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان دا هاتووه، ناكرێت وانه‌یه‌كی توند نه‌بێت تا ژیانمان ئاسووده و ئارام بێت .. ئاشتی و ئارامی یه‌كێكن له سه‌ربه‌ستییه‌كانی مرۆڤ و مافه‌كانی مرۆڤ، كه به‌پێی رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ دیاری كراون، هه‌ر بۆیه ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م مافانه بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌و هیوا گه‌شبینیه‌یه كه پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵی كوردستان ده‌كرێن و له ترس و دڵه راوكێی رۆژانه‌ی نه‌هامه‌تی رزگاریان ده‌بێت و ئاینده‌یه‌كی ئارام چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن، كه له مه‌وه ته‌واوی جوانییه‌كانی ژیان ده‌ستپێده‌كه‌ن و ژێرخانه‌كانی ئابووری هه‌رێم به‌م جۆره‌ی ئێستا نامێننه‌وه و به‌ره‌و بووژاندنه‌وه ده‌چن و كه‌رته جیاجیاكانی به‌رهه‌مهێنان به‌رچاو روون ده‌بن و پڕ ده‌بنه‌وه له چالاكی، ئاشتی و ئارامی له‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییانه‌ن كه جیهانی پێشكه‌وتوو توانیویانه گۆڕانكاری و گه‌شه‌كردن به‌ده‌ستبهێنن له ته‌واوی بواره‌كانی ژیان و ته‌كنۆلۆژیادا، سه‌ركرده‌ی دروستیش ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یه كه خۆشی ژیانی هه‌مووانی بوێت.
PUKmedia هیوا سه‌رهه‌نگ / هۆڵه‌ندا
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28