riklam

وه‌فدێكی پارتی دیموكراتی هۆڵه‌ندا سه‌ردانی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندن ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 12:25 PM - 2018-11-12
.

.

ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 11-11-2018 له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ سلێمانی وه‌فدێكی پارتی دیموكراتی سۆشیال لیبراڵی هۆڵه‌ندی سه‌ردانی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد.

دیداره‌كه‌ له‌ساڵۆنی كوردستانی نوێ به‌ ئاماده‌بوونی قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندن و نه‌رمین عوسمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و وه‌زیری پێشووتری عیراق و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕۆژنامه‌نووسان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر مادده‌ی 140 ده‌ستووری عیراق كرا و تێدا شه‌ره‌فه‌دین جه‌باری له‌ڕێگه‌ی داتاشۆوه‌ كۆمه‌ڵێك زانیاری وردی له‌سه‌ر ماده‌ی 140 بۆ وه‌فدی میوان و ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو.

جێی باسه‌ ئه‌و وه‌فده‌ پێشتر له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆببووه‌.

PUKmedia  هه‌نگاو جه‌عفه‌ر

100 (5).jpg

100 (4).jpg

100 (3).jpg

100 (2).jpg

100 (1).jpg

100 (6).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket