riklam

سعودیه‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كه‌مده‌كاته‌وه‌

ئابوری 10:53 AM - 2018-11-12
.

.

سعودیه‌ بڕیاریداوه‌ له‌ مانگی داهاتووه‌ ڕۆژانه‌ بڕی 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی خۆی كه‌م بكاته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان، سعودیه‌ بڕیاریداوه‌ كه‌ ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خۆی كه‌مبكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هێشتا له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان وڵاتانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت نه‌كراوه‌.

خالد فاڵح وه‌زیری وزه‌ی سعودیه‌ له‌ شاری ئه‌بوزه‌بی ڕایگه‌یاند له‌مانگی داهاتووه‌ وڵاته‌كه‌ی ڕۆژانه‌ بڕی 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ هه‌نارده‌كردنی خۆی كه‌مده‌كاته‌وه‌.

له‌ئێستادا سعودیه‌ ڕۆژانه‌ بڕی 10 ملیۆن و 700 هه‌زار نه‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات.

PUKmedia  و/ هه‌نگاو جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket