riklam

ئاماری قوربانیانی ئاگره‌كه‌ی كالیفۆرنیا زیاد ده‌كات

جیهان 10:50 AM - 2018-11-12
.

.

به‌ھۆی ئه‌و ئاگره‌ی له‌ دارستانه‌كانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كه‌وتووه‌ته‌وه‌ ،31 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، 228 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن و نزیكه‌ی 7 ھه‌زار خانووش و باڵه‌خانه‌ش سووتاون.

ژماره‌ی قوربانیانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا بۆ 31 قوربانی به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و به‌پێی راپۆرتی تیمی فریاگوزاریی كالیفۆرنیا، 228 كه‌سیش تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره‌.

له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه‌ ئاگرێك له‌ سێ ناوچه‌ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا 40 ھه‌زار و 500 ھێكتار زه‌وی سووتاوه‌، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش توانیویانه‌ له‌ 20%ی ئاگره‌كه‌ بكوژێننه‌وه‌ و كه‌ له‌لایه‌ن زیاتر له‌ 3 ھه‌زار و 200 پیاوی ئاگركوژێنه‌وه‌ ھه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ ده‌درێت و تا ئێستاش 3 كه‌سیان بریندار بوونه‌.
 
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕیوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: رووداوه‌كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌لاوازیی ئیداره‌ی دارستانه‌كانه‌وه‌ ھه‌یه‌ و ھه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی ھاوكاریی فیدراڵی بۆ ئه‌و ئیداره‌یه‌ كرد، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ساڵانه‌ چه‌ندین ملیار دۆلاریان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket