riklam

ژماره‌یه‌ك تیرۆرست خۆیان راده‌ستی شه‌ڕڤانان كرد

جیهان 08:39 AM - 2018-11-12
.

.

له‌میانه‌ی شه‌ڕ له‌سنوری هه‌جینی له‌رۆژهه‌ڵاتی دێر ئه‌لزوری سوریا، حه‌وت تیرۆرست داعش خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی سوپای سوریای دیموكرات ده‌كه‌ن.

 

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوێنێ حه‌وت تیرۆرستی داعش له‌سنوری شارۆچكه‌ی هه‌جینی رۆژهه‌ڵاتی دێر ئه‌لزوری سوریا خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی سوپای سوریای دیموكرات كردوه‌.

 

وتیشی: له‌ئێستادا داعش له‌و سنوره‌دا دوای به‌رگریه‌كی زۆر به‌ره‌و لاوازبوون ده‌چێت و هێزه‌كانیان روو له‌شكست و پاشه‌كشێ یان خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ده‌كه‌ن.

 

ئه‌و چالاكوانه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: هێزێكی گه‌وره‌ی شه‌ڕڤانان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌كراون وه‌ك هێزی پشتیوانی.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket