ئه‌مڕۆ له‌مێژودا
جیهان 08:29 AM - 2018-11-12.
12 نۆڤه‌مبه‌ر
رووداوه‌كان:
1847: پزیشكی به‌ریتانی جیمس یانج سیمبسون بۆ یه‌كه‌مین جار كلۆرۆفۆرمی به‌كارهێنا بۆ بێهۆشكردن.
1905: له نه‌رویج راپرسی ئه‌نجامدرا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ببێت به شانشین یان كۆمار، ئه‌نجامه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی پشتیوانانی شانشین بوو.
1914: ده‌وڵه‌تی عوسمانی رایگه‌یاند كه به فه‌رِمی چووه‌ته پاڵ وڵاتانی میحوه‌ر كه پێكهاتبوون له ئیمبراتۆریه‌تی ئه‌ڵمانیا و ئیمبراتۆریه‌تی نه‌مسای مه‌جه‌ری له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا.
1927: ده‌ركردنی سه‌ركرده‌ی شیوعی (لیۆن ترۆتسكی) له حیزبی شیوعی سۆڤیه‌تی دوای ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ (جۆزیڤ ستالین).
1938: (هیرمان گورینگ) پێشنیاری پلانێكی كرد بۆ ئه‌وه‌ی (مه‌ده‌غشقه‌ر) ببێـه وڵاتێكی نیشتمانی بۆ جوله‌كه.
1948: ده‌ركردنی فه‌رمانی له‌سێداره‌دان بۆ سه‌ره‌ك وه‌زیرانی یابانی له ساتی جه‌نگی دووه‌می جیهانی جه‌نه‌راڵ (هیدیكی توجو).
1956: دانه‌پاڵی مه‌غریب و سودان و تونس بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
1956: قه‌سابخانه‌ی یونس، كه سوپای ئیسرائیلی جێبه‌جێی كرد ده‌رهه‌ق به په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی له ئۆردوگای (خان یونس).
1976: دامه‌زراندنی شاره‌وانی (ئه‌باتو) له گۆیانای فه‌ره‌نسی به جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ی له شاره‌وانی گراند سانتی.
1982: یوری ئه‌ندرۆبۆف له دوای لیونید برێجنێڤ بوو به سه‌رۆكی حیزبی شیوعی سۆڤیه‌تی و یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت.
1990: دانانی ئیمراتۆر ئۆكۆهیتۆ به فه‌رمی به ئیمبراتۆری یابان.
1996: یۆنانیه‌كان فرِۆكه‌یه‌كی په‌روانه‌داری توركیایان خسته خواره‌وه.
1998: هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوێتی جامی وڵاتانی كه‌نداوی به‌ده‌ستهێنا بۆ جاری نۆیه‌م كه له به‌حره‌ین سازدرابوو.
2000: هه‌رێمی (پالم بیج) له ویلایه‌تی فلۆریدا ده‌بێته ناكۆكی دواخستنی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له نێوان (ئال گور)ی دیموكراتی و (بۆش)ی كۆماری.
2001: تالیبان كشایه‌وه له كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان و ئه‌وه‌ش به گه‌شتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی باكوری ئه‌فغانی له میانی جه‌نگی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان.
2003: كوژرانی 23 كه‌س له هێرشێكی خۆكوژی بۆ سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی ئیتالی له ناسره.
2006: كۆماری ئوسیتیای باكور كه خاوه‌نی ئۆتۆنۆمی بوو له چوارچێوه‌ی كۆماری جۆرجیا، راپرسیه‌كی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامدا بۆ ده‌نگدان سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی له جۆرجیا، ئه‌نجامه‌كه‌شی رازیی بوون بوو به سه‌ربه‌خۆیی.
2011: سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیتالیا (سیلفیۆ برلسكۆنی) ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی پێش چه‌ند رۆژێك له په‌رله‌مان ده‌نگی پێ نه‌درا.
له‌دایكبوون:
1817: به‌هائوڵڵا، دامه‌زرێنه‌ری ئاینی به‌هائی.
1840: ئۆگۆست رودان، نیگاركێش و په‌یكه‌رتاشی فه‌ره‌نسی.
1842: جۆن ولیه‌م ریلیه، زانای فیزیای ئینگلیزی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1904ز.
1853: ئۆسكار بانیتسا، نوسه‌ری ئه‌ڵمانی.
1866: سن یات سین، سیاسه‌تمه‌داری چینی.
1889: كارل هینزل، نوسه‌ری ئه‌ڵمانی.
1925: نور ده‌مرداش، ده‌رهێنه‌ری میسری.
1929: ئه‌میره گریس كیلی، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی و ژنی رینیه‌ی سێیه‌م، ئه‌میری مۆناكۆ.
1931: هیند رۆسته‌م، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1933: جه‌لال تاڵه‌بانی، سیاسه‌تمه‌داری ناوداری كورد و سه‌ركۆماری عێراقی فیدرال.
1934: ئه‌حمه‌د سه‌عدون، سیاسه‌تمه‌داری كوێتی.
1939: مه‌حمود قه‌لعاوی، ئه‌كته‌ری میسری.
1939: محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌لی، رۆماننوس و رۆشنبیری چه‌پی یه‌مه‌نی.
1940: یورگین تودنهۆڤه‌ر، سیاسه‌تمه‌داری ئه‌لًَمانی.
1951: فایزه ئه‌بولنه‌جا، دیبلۆمات و سیاسه‌تمه‌داری میسری.
1959: توشیهیكۆ ساهاشی، ئاوازدانه‌ری یابانی.
1961: ئینزو فرانسیسكولی، یاریزانی تۆپی پێی ئۆرۆگوایی.
1964: خالید ساڵح، ئه‌كته‌ری میسری.
1967: تاكویا تاكاغی، یاریزانی تۆپی پێی یابانی.
1973: رادها میچیل، ژنه ئه‌كته‌ری ئوسترالی.
1977: مایا دیاب، ژنه گۆرانیبێژ و په‌خشكاری لوبنانی.
1977: لی مورای، زۆرانبازی به‌ریتانی/مه‌غریبی له هونه‌ره جیاوازه‌كانی شه‌رِكردن.
1980: رایان گوسلینگ، ئه‌كته‌ری كه‌نه‌دی.
1982: ئان هاساوای، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1983: كارلتون كول، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1989: ئه‌سیل عه‌مران، ژنه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری سعودی.
1993: نور ئه‌لغندور، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
وه‌فات:
1035: مه‌لیك كانوتی مه‌زن، مه‌لیكی دانیمارك و نه‌رویج و ئینگلته‌ره.
1865: ئه‌لیزابیس گاسكل، ژنه نوسه‌ری ئینگلیزی.
1936: ئه‌حمه‌د حه‌مدی ساحێبقران، شاعیری ناوداری كورد، له ته‌مه‌نی 60 ساڵی، گۆرِه‌كه‌ی له گردی سه‌یوانه له سلێمانی، له ساڵی 1876ز له‌دایك بووه.
1948: مامۆستا دڵدار، شاعیر و نوسه‌ر و رووناكبیر و ناوداری كورد، له شاری هه‌ولێر، گۆرِه‌كه‌ی له ژێر بازارِی هه‌ولێری ئێستایه، خاوه‌نی سروودی (ئه‌ی ره‌قیب)ه.
1990: ئیف ئه‌ردن، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1996: محه‌مه‌د ته‌ها، گۆرانیبێژی میسری.
2007: یونس شه‌له‌بی، ئه‌كته‌ری میسری.
2010: عه‌بدولره‌حمان گه‌یلانی، شه‌رعزان و بیریاری جه‌زائیری.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی ده‌ستور له ئازربایجان.
جه‌ژنی له‌دایكبوونی سن یات سین له تایوان.
رۆژی له‌دایكبوون لای به‌هائیه‌كان.
PUKmedia ئا / حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27