riklam

8 ساڵ لەمەوبەر سەرۆك مام جەلال بە سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرایەوە

ی.ن.ک‌‌ 11:27 PM - 2018-11-11
.

.

 

 

سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ 6ی نیسانی 2005 دوای هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عیراقه‌وه‌  پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراقی پێدراو، له‌ 11-11-2010 به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ  جارێكی تر بۆ سه‌رۆك كۆمار بۆ خولی دووه‌م هه‌ڵبژێردرا.

 

به‌وه‌ش سه‌رۆك مام جه‌لال بووه‌ یه‌كه‌م سیاسی كورد له‌مێژووی عیراقدا كه‌ پۆستی سه‌رۆكی وڵات له‌ئه‌ستۆ بگرێت، وه‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا له‌بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا، وه‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌ كه‌له‌ژێر ده‌ستوری نوێی عیراقدا هه‌ڵبژێردرابێت.

 

له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری مام جه‌لالدا به‌هۆی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه‌ ئاشته‌وایی و برایه‌تی له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عیراقدا هه‌بوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئایه‌توڵا سه‌ید عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كان نازناوی سه‌مامی ئه‌مانی پێبه‌خشرا.

 

له‌دوای نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌رۆك مام جه‌له‌وه‌ عیراق به‌دۆخێكی سیاسی زۆر ناله‌باردا تێده‌په‌ڕێت و چه‌ندین كێشه‌ی سیاسی و مه‌زهه‌بی رووی له‌عیراق كردوه‌، به‌شاهیدی گه‌وره‌ سیاسه‌تمه‌دارانی جیهان و عیراق و كورد ته‌نها كه‌س توانای راگرتنی هاوسه‌نگی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و توێژه‌ جیاوازه‌كانی عیراق هه‌بووه‌ ته‌نها سه‌رۆك مام جه‌لال بووه‌.

 

جه‌لال تاڵه‌بانی كوڕی حسامه‌دین كوڕی نوره‌ڵڵای تاڵه‌بانی رێكه‌وتنی 12ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1933 له‌گوندی كلكانی بناری چیای كوسره‌ت له‌دایك بووه‌ سه‌ره‌تای منداڵی هه‌ر له‌و گونده‌ ده‌بێت، پاشان باوكی ده‌بێته‌ رێبه‌ری ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی له‌كۆیه‌ له‌ماڵه‌وه‌ ده‌چنه‌ ئه‌وێ و خوێندنی سه‌ره‌تای له‌و شاره‌ ته‌واو ده‌كات، قۆناغی ئاماده‌ی له‌كه‌ركوك و هه‌ولێر ته‌واو ده‌كات.

 

مام جه‌لال له‌ته‌مه‌نی لاوێتیدا تێكه‌ڵی كاری سیاسی ده‌بێت، له‌مانگی شوباتی ساڵی 1953 سه‌رپه‌رشتی سازدانی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی قوتابیان ده‌بێت و هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌سكرتێری گشتی ئه‌و رێكخراوه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت و هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان و ساڵانی 1953 بۆ 1955 ده‌بێته‌ سكرتێری لاوانی دیموكرات، ساڵی 1959 كۆلێژی یاسا له‌به‌غدا ته‌واو ده‌كات.

 

سه‌رۆك مام جه‌لال له‌18ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2012 له‌به‌غدا دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیربوو، له‌دوای ئه‌و نه‌خۆشكه‌وتنه‌ی مام جه‌لال عیراق و گه‌له‌كه‌ی رووبه‌ڕوی كێشه‌ی گه‌وره‌ بوونه‌وه‌، جگه‌ له‌شه‌ڕی تائیفی نێوان شیعه‌و سونه‌، ته‌نانه‌ت شه‌ڕی كوردو عه‌ره‌بیش سه‌ری هه‌ڵداو عیراق به‌ته‌واوی تێكچوو، تاكو دواتر له‌ 3ی 10-2017 سه‌رۆك مام جه‌لال له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا دڵه‌گه‌وره‌كه‌ی له‌لێدان كه‌وت.

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket