چیتر مۆبایله‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت مه‌خه‌وێنه!
هەمەرەنگ 09:27 PM - 2018-11-11.
حه‌ز به وتنی ئه‌م وته‌یه ناكه‌ین، به‌ڵام له ڕاستیدا چه‌ند هه‌واڵێكی خراپ بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه، كه بۆ هه‌موو شوێنێك مۆبایله‌كانیان هه‌ڵده‌گرن، ته‌نانه‌ت بۆ خه‌وتنیش له نزیك خۆیان دایده‌نێن، به‌ڵام هه‌واڵه زۆر خراپه‌كه ئه‌وه‌یه، كه هه‌موومان ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
ئیداره‌ی ته‌ندورستی گشتی له كالیفۆرنیا هۆشداری له (زیانه مه‌ترسیه‌كانی) ئه‌م هاوڕێیه بچوكه‌مان ده‌دات، كه هه‌میشه له پاڵماندایه ده‌یخه‌وێنین و بۆ ته‌والێتیشی ده‌به‌ین، به‌پێی ئیداره‌ی ته‌ندروستی كالیفۆرنیا، مۆبایله‌كان له كاتی وه‌رگرتن و ناردنی زانیاری له بورجه‌كانه‌وه، شه‌پۆلی ڕادیۆیی بێ ته‌ل (RF) ده‌رده‌كه‌ن، ئه‌و شه‌پۆلانه له‌وه‌یه مه‌ترسیدار بن یان مه‌ترسیدار نه‌بن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆته ناڕوونی و زه‌نگێكی مه‌ترسیداره،ئه‌وه‌یه مۆبایل ماوه‌یه‌كی زۆر نیه كه داهێنراوه،بۆیه زه‌حمه‌ته زیانه درێژ مه‌وداكانی دیاری بكرێت،ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه كه مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردندان.
بۆیه ئیداره‌ی ته‌ندروستی كالیفۆرنیا بۆ سه‌لامه‌تی و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی مۆبایله زیره‌كه‌كان، چه‌ند بنه‌مایه‌كی بڵاو كردته‌وه، كه ئێمه پێویسته له به‌كارهێنانی مۆبایله‌كاندا سودی لێوه‌ربگرین، چونكه ده‌زگای ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌كات، زیانه‌كانی مۆبایل بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ مه‌ترسیدارن و ده‌بنه هۆی توشببوونمان به چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌ك، شێرپه‌نجه و كاریگه‌ریه خراپه‌كانی تر له‌سه‌ر ته‌ندروستیمان.
له‌و نه‌خۆشیه‌كانی كه پێده‌چێت، مۆبایل ڕۆڵی تیایدا هه‌بێت شێرپه‌نجه‌ی ده‌ماغ ، وه‌ره‌می ده‌ماری بیستن( كه بۆ بیستن و هاوسه‌نگی گرنگه)، دابه‌زین و له‌ناوچونی خانه زیندوو و چالاكه‌كانه، كه ده‌بێته هۆی سه‌ر ئێشه و كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر فێربوون و یاده‌وه‌ری و بیستن و خه‌وتن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر بوونی نیه، كه په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌و نه‌خۆشیانه و مۆبایلدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی شه‌پۆله بێ ته‌له‌كان به كه‌م سه‌یر بكه‌ین.
بۆیه ئیداره‌ی ته‌ندروستیه‌كه چه‌ند ڕێنماییه‌كی بڵاو كردۆته‌وه ، كه ئه‌مانه‌ن:
1- با مۆبایله‌كه‌ت له خۆته‌وه دوور بێت: ته‌نانه‌ت چه‌ند هه‌نگاوێك له خۆته‌وه دووربێت، ئه‌وا جیاوازیه‌كی زۆری ده‌بێت، تا بۆت ده‌كرێت سه‌ماعه‌ی بلوتوز به‌كاربهێنه،هه‌روه‌ها له‌بری قسه‌كردنی زۆر هه‌وڵ بده نامه بنێریت، هه‌روه‌ها كاتێك فۆڵده‌رێك یان هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تر داده‌به‌زێنیت، با مۆبایله‌كه‌ت له خۆته‌وه دووربێت، پێویسته مۆبایله‌كه‌ت له جانتای پشت، یان جزدان یان هه‌رشتێكی تردا بێت، له‌بری ئه‌وه‌ی له گیرفانی پێشه‌وه یان له سنگدا( لای خانمان) هه‌ڵیبگریت، یان بیكه‌یت به قایشی پانتۆڵه‌كه‌ته‌وه.
2- له‌كاتێكدا مۆباله‌كه‌ت شه‌پۆلی به‌رزه، به‌كاری مه‌هێنه: ئه‌مه كاتێك ڕووده‌دات كه شه‌به‌كه‌ی مۆبایله‌كه‌ت لاوازه( یه‌ك خاڵ، یان دوو شه‌به‌كه‌ی هه‌یه)، هه‌ره‌ها كاتێك له ئۆتۆمبێلدایت و به‌خێرایی ده‌ڕۆیت، ده‌نگ و ڤیدیۆ بڵاو مه‌كه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها دوور بكه‌وه‌ره‌وه له دابه‌زاندنی فۆڵده‌ره قورسه‌كان، یان ناردنیان.
3- له‌كاتی خه‌وتندا با مۆبایله‌كه‌ت له‌سه‌ر جێگه‌و سیسه‌مه‌كه‌ت نه‌بێت: ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه‌ت نه‌خۆستۆته سه‌ر دۆخی فڕین ( الگیران) پێویسته چه‌ند مه‌ترێك مۆبایله‌كه‌ت له خۆت دوور بخه‌یته‌وه، ئه‌مه‌ش واته‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌مه‌ودوا مۆبایله‌كه‌ت چیتر له‌سه‌ر سه‌رینه‌كه‌ت ناخه‌وێنیت.
4- سه‌ماعه سه‌ر زۆر به‌كارمه‌هێنه: سه‌ماعه‌ی سه‌ر ڕێژه‌یه‌كی كه‌می شه‌پۆله بێ ته‌له‌كان ده‌رده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له كاتێكیشدا كه به‌كار ناهێنرێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی له مۆبایله‌كان باشتره، به‌ڵام ئه‌مه واتای ئه‌وه نیه ، كه سنورێك بۆ به‌كارهێنیان داده‌نه‌نرێت.
5- پشت به ( قه‌ڵغانی تیشك) مه‌به‌سته: پێویست ناكات پشت به قه‌ڵغانی خۆ پاراستن له تیشك و یان هه‌ر به‌رهه‌مێكی تری تایبه‌ت به ڕێگری له شه‌پۆله بێ ته‌له‌كان یان كاهرۆ مۆگناتیسیه‌كان ببه‌ستیت،چونكه به‌پێی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی بازرگانی فیدڕاڵی ئه‌مریكا: ئه‌و به‌رهه‌مانه پێده‌چێت مه‌ترسیدرا بن، چونكه بۆ رێگری له‌و تیشكانه، خۆیان تیشكی به‌هێزتر ده‌رده‌كه‌ن، له‌و كاته‌دا ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت.
جێگه‌ی باسه مۆبایله‌كان مه‌ترسی زیاتریان بۆ سه‌ر منداڵان هه‌یه، به به‌راورد به گه‌وره‌كان، چونكه جه‌سته و ده‌ماغیان كه‌متر گه‌شه‌ی كردووه، بۆیه ئاگاداری به‌كارهێنانی مۆبایل و ئایپاد و ئامێره‌كانی تربه و بۆ ژیربوونه‌وه و خۆ خه‌ریك كردنیان، مۆبایل و ئامێره‌كانی تریان مه‌ده‌ره ده‌ست.
PUKmedia و/ گۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26