riklam

ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌مه‌رزی كێلێ به‌رده‌وامه‌

ئابوری 05:28 PM - 2018-11-11
.

.

له‌ده‌روازه‌ی سنوری مه‌رزی كێلێ له‌سنوری قه‌زای پشده‌ر ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران رۆژانه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ جه‌وهه‌ر ره‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گومری راپه‌رین به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای سه‌پاندنی قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر وڵات ئێران به‌شێوه‌یه‌كی گشتی جموجۆڵی بازرگانی له‌ده‌روازه‌ی سنوری مه‌رزی كێلێ به‌رده‌وامی هه‌یه‌و رۆژانه‌ له‌رێگه‌ی مه‌رزی كێلێوه‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ داهاتووش هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌رداخستنی مه‌رزی كێلێ نیه‌و هیچ بڕیارێك تایبه‌تیش له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ نیه‌ بۆ داخستنی مه‌رزه‌كه‌.

 PUKmediaهونه‌ر ره‌سوڵ/ رانیه‌

ranya 2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket